9 کاتژمێر پێش ئێستا 381 جار خوێنراوەتەوە

بەهۆی پێشێلكارییەكانی سوپای ئیسرائیل سەدان فەڵەستینی شەهید و بریندار بوون

پەیام 

21 ڕۆژە ئاگربەستی جەنگی سەر كەرتی غەززە چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەهۆی پێشێلكارییەكانیشەوە سەدان فەڵەستینی شەهید و بریندار بوون.

سەرەڕای ئاگربەست، ئەمڕۆیش سوپای زایۆنی بەردەوام بوو لە پێشێلكارییەكانی لە كەرتی غەززە، لەو میانەیەشدا ناوچەكانی عەبەسانی گەورە و بەنی سوهەیلای لە ڕۆژهەڵاتی خانیونس بۆردومان كردەوە و چوار باڵەخانەیشی لە ڕۆژهەڵاتی خانیونس و باڵەخانەیەكیشی لە شاری غەززە تەقاندەوە، بەو هۆیەوە ژمارەیەك فەڵەستینی شەهید و بریندار بوون.

بەپێی ئەو ئامارانەیش كە تەندروستی غەززە بڵاوی كردوونەتەوە "لە ماوەی ئاگربەستدا 211 فەڵەستینی لە ئاكامی پێشێلكردنی ئاگربەست لەلایەن سوپای زایۆنییەوە شەهید و 597ی دیكە بریندار بوون".

لای خۆیەوە، پێگەی ئەكسیۆس ئاماژەی بەوە كردووە: ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو حەماس لە ڕێگەی نێوەندگیرەكانەوە ئاگادار كراوەتەوە كە لە 24 كاتژمێردا ئەندامە چەكدارەكانی لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی سوپای زایۆنی لە پشت هێڵی زەردی ئاگربەست لە كەرتی غەززە، بكشێنێتەوە. 

ئەكسیۆس نووسیویەتی: مۆڵەتەكە لە كاتژمێر هەشتی دوێنێ ئێوارەوە تەواو بووە و سوپای زایۆنی دەستی بە بۆردوومان ئامانجەكانی حەماس لە ناوچەكانی ژێر كۆنترۆڵی خۆی كردووەتەوە.

هاوكات ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستیش ڕاپۆرتێكی نهێنی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بڵاو كردووەتەوە و تێیدا هاتووە: ئەگەری هەیە سوپای زایۆنی بە بەكارهێنانی چەكی ئەمریكیی سەدان تاوانی جەنگی ئەنجامدابێت و مەدەنی و منداڵانی بەئامانج گرتبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    دیمە شكوكانی، كیژۆڵەیەكی بەتوانای 16 ساڵانى غــ.ەززەیە بەهۆی بۆردومانەوە ئیفیلج بووە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    توركیا: ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ عێراق دەگەیەنینە 30 ملیار دۆلار

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی پێشێلكارییەكانی سوپای ئیسرائیل سەدان فەڵەستینی شەهید و بریندار بوون

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەفغانستان و پاكستان لەسەر بەردەوامیی ئاگربەست ڕێككەوتن

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    سعودییە هەمواری نوێ‌ لە ڤیزای عومرەدا دەكات و ماوەکەى دەکات بە مانگێک

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كاندیدكردنی كوڕی نەتەنیاهو بۆ بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ڕێكخراوی زایۆنی ناڕەزایەتی لێ دەكەوێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سەرەڕای ڕێككەوتنی ئاگربەست دوو فەڵەستینی لە غـ*ـەززە شەهید كران

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    وزه‌ی ئه‌تۆم: ئێران به‌شی ده‌ بۆمبی ئه‌تۆمی یۆرانیۆمی هه‌یه‌

سەرەتا