6 کاتژمێر پێش ئێستا 235 جار خوێنراوەتەوە

سعودییە هەمواری نوێ‌ لە ڤیزای عومرەدا دەكات و ماوەکەى دەکات بە مانگێک

پەیام 

دەسەڵاتدارانی سعودییە ڕایانگەیاند: هەمواری نوێیان لە ڤیزەی عومرەدا كردووە كە ماوەی بەسەرچوونی لە سێ‌ مانگەوە كراوە بە تەنیا مانگێك لە بەرواری دەرچوونیەوە. 

بەپێی سەرچاوەكان لە سعودییەوە، دوای تێپەڕبوونی 30 ڕۆژ بەسەر بەرواری دەرچوونیدا و لە ئەگەری تۆمارنەكردنی چوونە ناوەوەی عومرەكارەكە بۆ خاكی ئەو وڵاتە، ئەوا بەشێوەی خۆكرد ڤیزای عومرە هەڵدەوەشێتەوە، بڕیارەكەش لە هەفتەی داهاتووەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە. 

سەرچاوەكان ڕوونیشیان كردووەتەوە، هیچ گۆڕانكارییەك لە ماوەی مانەوەی عومرەكار لە دوای گەیشتنی بە خاكی ئەو وڵاتە ڕووی نەداوە، كە ڕێگەی پێ دراوە بۆ ماوەی سێ‌ مانگ بمێنێتەوە. 

بڕیارەكەی دەسەڵاتدارنی سعودییەش لەچوارچێوەی ئامادەكارییەكانی وەزارەتی حەج و عومرە دێت، بەهۆی پێشبینی كردنی زیادبوونی ڕێژەی عومرەكاران بەشێوەیەكی بەرفراوان، بە تایبەت دوای تەواوبوونی وەرزی هاوین و نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما، لە هەریەك شارەكانی مەككە و مەدینەی پیرۆز، هەروەها بە ئامانجی ڕێكخستنی هاتنی زۆری حاجیان و ڕێگری لە كۆبوونەوەیان لەو دوو شارە پیرۆزە. 

جێی ئاماژەیە دەركردنی ڤیزای وەرزی عومرە بۆ عومرەكارانی دەرەكی لە سەرەتای وەرزی نوێوە لە مانگی شەشی ڕابردوو، گەیشتووەتە چوار ملیۆن ڤیزا. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    توركیا: ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ عێراق دەگەیەنینە 30 ملیار دۆلار

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی پێشێلكارییەكانی سوپای ئیسرائیل سەدان فەڵەستینی شەهید و بریندار بوون

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەفغانستان و پاكستان لەسەر بەردەوامیی ئاگربەست ڕێككەوتن

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    سعودییە هەمواری نوێ‌ لە ڤیزای عومرەدا دەكات و ماوەکەى دەکات بە مانگێک

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    كاندیدكردنی كوڕی نەتەنیاهو بۆ بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ڕێكخراوی زایۆنی ناڕەزایەتی لێ دەكەوێتەوە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرەڕای ڕێككەوتنی ئاگربەست دوو فەڵەستینی لە غـ*ـەززە شەهید كران

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    وزه‌ی ئه‌تۆم: ئێران به‌شی ده‌ بۆمبی ئه‌تۆمی یۆرانیۆمی هه‌یه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئاماری قوربانیانی پێشێلكردنی ئاگربه‌ست بڵاوكرایه‌وه‌

سەرەتا