7 کاتژمێر پێش ئێستا
541 جار خوێنراوەتەوە
توركیا ڕێژه‌ی به‌ردانه‌وه‌ی ئاو بۆ عێراق زیاد ده‌كات
له ڕێككه‌وتنێكی بێ پێشینه‌دا توركیا بڕی به‌ردانه‌وه‌ی ئاو بۆ عێراق زیاد ده‌كات، عێراقیش ڕێژه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌ڕێی توركیاوه زیاد ده‌كات.
به‌پێی هه‌واڵی میدیاكان، ئه‌نقه‌ره و به‌غداد گفتوگۆ له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنێك ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه توركیا ڕۆژانه ملیارێك مه‌تر سێجا ئاو بۆ عێراق به‌ر بداته‌وه، له به‌رانبه‌ردا عێراقیش بڕی نیو ملیۆن به‌رمیل نه‌وت ڕۆژانه له ڕێی توركیاوه هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكات.
میدیاكانی ئێران و به‌شێك له میدیا شیعه‌كانی عێراق ڕێككه‌وتنه‌كه‌یان به هه‌وڵێكی ستراتیژیی گه‌وره‌ی توركیا ناوبردووه بۆ به‌كارهێنانی وه‌ره‌قه‌ی ئاو وه‌ك كارتێكی فشاری جیۆسیاسی بۆ سه‌ر عێراق.
چه‌ند شاره‌زایه‌كی ئێرانی ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌یان گرتووه، ئه‌م هه‌نگاوه گێچه‌ڵێكی سیاسییه و هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی ئاوی هه‌رێمی ده‌كات. هه‌روه‌ها باڵیۆزی پێشووتری ئێران له عێراق ڕایگه‌یاندووه: نابێت لایه‌نه دبلۆماسییه‌كان له‌وه بێده‌نگ بن كه نه‌وت له‌به‌رانبه‌ر ئاودا مامه‌ڵه‌ی پێوه بكرێت. داواشی كردووه هه‌ماهه‌نگیی هاوبه‌ش له‌سه‌ر ئاوی هه‌رێمی بكرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە