5 کاتژمێر پێش ئێستا
459 جار خوێنراوەتەوە
كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسیی عێراق: نرخی كورسیی په‌رله‌مان گه‌یشتووه‌ته سێ ملیۆن دۆلار
په‌یام
كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسیی عێراق ده‌ڵێت نرخی كورسیی په‌رله‌مانی عێراق گه‌یشتووه‌ته سێ ملیۆن دۆلار.
عیززه‌ت شابه‌نده‌ر، كه‌سایه‌تیی سیاسیی عێراق ڕایگه‌یاندووه، ڕكابه‌ریی هه‌ڵبژاردن له عێراقدا له‌سه‌ر شكاندن و شكستپێهێنانی به‌رانبه‌ر ڕاوه‌ستاوه، ئه‌و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌ش كه به ڕێوه ده‌چێت به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر پاره‌وماڵی دزراو و هاورده‌كراو له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه.
شابه‌نده‌ر ده‌ڵێت: فرۆشتنی كورسیی په‌رله‌مان بووه‌ته دیارده‌یه‌كی ئاشكرا، ئێستا مامه‌ڵه‌ی نرخی ئه‌و كاندیدانه‌ی دڵنیان له ده‌رچوون به‌پێی بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن و لیسته‌كه‌یان ده‌گۆڕێت، هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی مامه‌ڵه به كورسیی په‌ره‌مانه‌وه ده‌كه‌ن وه‌ك وه‌به‌رهێنانی دارایی و قازانجی بازرگانی.
ڕاشیگه‌یاندووه: قه‌باره‌ی گه‌نده‌ڵیی دارایی زۆر زه‌به‌لاحه و له هه‌ندێك بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن له عێراق نرخی كورسییه‌ك گه‌یشتووه‌ته سێ ملیۆن دۆلار.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە