3 کاتژمێر پێش ئێستا
107 جار خوێنراوەتەوە
كۆشكی سپی: دووشهممه دوناڵد تڕهمپ و ئهحمهد شـهرع كۆ دهبنهوه
پهیام
کۆشکی سپی ڕایگەیاند، ڕۆژی دووشەممە سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ سەرۆكکۆماری سووریا ئەحمەد شەرع کۆدەبێتەوە.
وتەبێژی کۆشکی سپی، کارۆلین لێڤیت لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەی سەردانی سەرۆكکۆماری سووریا ئەحمەد شەرع بۆ ئەمریکا زانیاری دا.
لێڤیت لەبارەی دیداری نێوان دۆناڵد ترەمپ و ئەحمەد شەرع ڕایگەیاند، "دەتوانم بڵێم ئەوە دیدارە ڕۆژی دووشەممە بەڕێوەدەچێت. ئەوە بەشێکە لە هەوڵە دیپلۆماسییەکانی سەرۆک ترەمپ بۆ بونیادنانی ئاشتی لە سەرانسەری جیهاندا".
وتەبێژی کۆشکی سپی وەبیریشی هێنایەوە کە سەرۆک ترەمپ لە سەردانەکەیدا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەمارۆکانی سەر سووریای هەڵگرت و ئەوەی بە "هەنگاوێکی مێژوویی" ناو برد و ئەوە پێشکەوتنێکی بەرچاو بوو بۆ دەسەڵاتدارێتی سووریا.
چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەی نێوان ترەمپ و شەرع پرسەکانی پەیوەندیدار بە هەردوو وڵات و ناوچەکە و لەسەرووی هەموویانەوە هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر سووریا باسی لێ بکرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە