3 کاتژمێر پێش ئێستا 162 جار خوێنراوەتەوە

مامۆستا عه‌لی باپیر: ئێمه‌ ڕاستگۆین و ته‌نها له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا ده‌بین كه‌ ڕاستن

په‌یام

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان دوا کەرنەڤاڵی بانگەشەی هەڵبژاردنی لە هەولێر سازکرد.
چوارشەممە، شاری هەولێر میوانداری دوا کەرنەڤاڵی سەرخستنی کاندیدانی لیستی ژمارە (٢٨٥)ی کۆمەڵی دادگەریی کوردستانی کرد. ئەم بۆنە جەماوەرییە گەورەیە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە جەماوەر و لایەنگرانی کۆمەڵ بەڕێوە چوو.
لە کەرنەڤاڵەکەدا، مامۆستا عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، وتارێکی گرنگی پێشکەش کرد. لە وتارەکەیدا، وێڕای دەستخۆشی لە سەرجەم ئەندامان، کادیران، ئۆرگانەکان و لیژنەکان، کە لێبڕاوانە کاریان کردووە بۆ سەرخستنی لیستی کۆمەڵی دادگەری، جەختی لەسەر پابەندی کۆمەڵی دادگەری و کاندیدەکانی کردەوە بە بەهاکانی ڕاستی و ڕاستگۆیی.
مامۆستا عەلی باپیر ڕایگەیاند: "ئێمە بە پشتیوانی خوا ڕاستین و لەگەڵ ڕاستانداین، لەدوای ڕاستگۆترین مرۆڤەکانیشەوە دەڕۆین کە پێغەمبەرانن (سەڵات و سڵاوی خوایان لەسەر بێت)."
ئەم کەرنەڤاڵە کۆتایی بە بانگەشەی هەڵبژاردنی لیستی کۆمەڵی دادگەریی هێنا، بە ئامانجی بەدەستهێنانی متمانەی دەنگدەران بۆ خزمەتکردنی زیاتری کۆمەڵگا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    مامۆستا عه‌لی باپیر: ئێمه‌ ڕاستگۆین و ته‌نها له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا ده‌بین كه‌ ڕاستن

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەولێر.. ئامادەکاری بۆ ئاهەنگی سەرخستنى لیستی ٢٨٥ی کۆمەڵی دادگەری ده‌كرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەم هەفتەیەش ئەنجوومەنی وەزیرانی ماوەبەسەرچووی هەرێم كۆ نابێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سلێمانی.. مامۆستا عەبدوڵڵای هەنجیرەكە كۆچی دوایی كرد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمسیۆن: ئەو کەسانەى كارتی دەنگدانیان وەرنەگرتۆتەوە چەند ڕۆژێكیان لەبەردەمدا ماوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بەهۆى بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانەوە شەش ڕۆژ لە ناوەندەکانى خوێندن لە هەرێم پشوو دەبێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    پارتى بۆ بانگەشەى حزبەکەى بەردەوامە لە داخستنى دەرگاى قوتابخانەكان

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دوای دوو ساڵ و نیو یەكەم فڕۆكەی توركیا لە سلێمانی نیشتەوە

سەرەتا