08/11/2025 4256 جار خوێنراوەتەوە

داهاتی عێراق لە ماوەی هەشت مانگی ئەمساڵدا 82 تڕلیۆن دیناری تێپەڕاندووە

پەیام 

داهاتی عێراق لە ماوەی هەشت مانگی ئەمساڵدا 82 تڕلیۆن دیناری تێپەڕاندووە، بەڵام وەك هەمیشە 90%ی لە فرۆشی نەوت پێكهاتووە.

بەپێی خشتە و زانیارییەكانی وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدڕاڵ قەبارەی داهاتی بودجەی فیدڕاڵیی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا كۆتایی مانگی هەشت 82 تڕلیۆن و 377 ملیار و 552 ملیۆن و 620 هەزار و 313 دینار بووە.

بەپێی ئامارەكەی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ، فرۆشی نەوت بە 73 تڕلیۆن و 821 ملیار و 820 ملیۆن و 815 هەزار و دینار 90%ی كۆی گشتیی داهاتی عێراق پێكدەهێنێت، ئەمەش دەریدەخات تائێستاش داهاتی نەوتیی بناغەی بودجەی گشتییە.

هەر بەپێی ئامارەكە، داهاتی نانەوتییش تەنیا هەشت تڕلیۆن و 555 ملیار و 371 ملیۆن و 804 هەزار دینار بووە و 10%ی كۆی گشتیی داهاتی عێراق پێكدەهێنێت.

سەبارەت بە خەرجییەكانیش، بەپێی داتا و زانیارییەكان 73 تڕلیۆن و 649 ملیار و 419 ملیۆن و 388 هەزار دینار بووە، كە لەو ژمارەیە 44 تڕلیۆنی بۆ مووچەی مووچەخۆران و 12 تڕلیۆن و 558 ملیار دیناری بۆ خانەنشینی و سێ تڕلیۆن و 710 ملیار دیناریشی بۆ مووچەی تۆڕی كۆمەڵایەتی خەرج كراوە.

بەپێی ئامارێكی دیكە، قەبارەی بەرهەمی نەوتی هەشت مانگی سەرەتای ئەمساڵی عێراق 964.9 ملیۆن بەرمیل بووە، كە نزیكەی 816.18 ملیۆن بەرمیلی لە هەمان ماوەدا لێ هەناردە كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە سەرووی 109 دۆلارەوە دەفرۆشرێت

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 985 هەزار دینارە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە سەرووی 105 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 988 هەزار دینارە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ دابەزاندنی نرخی نەوت؛ ئەمریکا کارئاسانی بۆ هەناردەی نەوتی ڕووسیا، ئێران دەکات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی دۆلار به‌رزه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بانکی ناوەندیی عێراق: یەدەگی دراو بەشی هاوردەی تەواوی ساڵێک دەکات

سەرەتا