1 کاتژمێر پێش ئێستا
100 جار خوێنراوەتەوە
داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سلێمانی به‌ڕێژه‌ی 28% كه‌میكردووه
پەیام
بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی زیاتر له 3.5 ملیار دیناره كه له چاو هه‌فته‌ی ڕابردوو زیاتر له 28% كه‌میكردووه.
بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 6ی 6 تا 12ی 6ی 2026، زیاترله 3 ملیار و 504 ملیۆن و 531 هەزار دیناره.
هەر بەپێی ماڵپەڕەكە، لەو بڕە 3 ملیار‌و 270 ملیۆن و 515 هەزار دیناری واتە 93%ی نەختینەیە و هەروەها 234 ملیۆن و 15 هەزار دیناری واتە 7%ی بەشێوەی چەكەو مەقاسە سفرە.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سلێمانی له‌چاو هه‌فته‌ی ڕابردو، زیاتر له 1 ملیار دینار و به‌ڕێژه‌ی زیاتر له 28.4% كه‌می كردووه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە