3 کاتژمێر پێش ئێستا
208 جار خوێنراوەتەوە
تێباس یانەی ڕیاڵ مەدرید بە دووڕوو ناو دەبات
دروود محەمەد - پەیام سپۆڕت
خافێر
تێباسی سەرۆکی ڕێکخراوی لالیگا هێرشی تووند دەکاتە سەر یانەی ڕیاڵ مەدرید و بە
دووڕوو وەسفیان دەکات.
لە
میانەی لێدوانێکدا سەرەتا تێباس وتی: ڕیاڵ مەدرید سەرکردایەتی کەمپینێکی گەورەی
دەکرد دژی بەڕێوەچوونی یارییەکی لالگا لە نێوان بەرشەلۆنە و ڤیاڕیاڵ لە میامی لە
ئەمریکا بە بیانووی ئەوەی ئەو بڕیارە کێبڕکێکە دەشێوێنێت، بەڵام خۆی هیچ کێشەیەکی
نییە و لەسەر یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری لە یارییەکی فەرمی تۆپی پێی
ئەمریکی دەکات.
سەرۆکەکەی ڕێکخراوی لالیگا وتیشی: گاڵتەجاڕییەکە لەوەدایە
کە ئەو یانەیەی دژی بەرێوەچوونی یارییەکی لالیگا بوو لە میامی، هەمان یانە بە
خۆشحاڵییەوە یاریگاکەی بۆ یارییەکی هەمان وڵات بەکرێ دەدات و فەرشی سووری تێدا دا دەخات
و لە میدیا و ڕۆژنامەکانیشییەوە بە کارێکی مەزن و سەرەوتنێکی گەورە ناوی دەبات.
لە
کۆتایی قسەکانیدا خافێر تێباس دەڵێت: بێگومان یانەی ڕیاڵ مەدرید دووڕوو بوو، ژەهری
میدیایی و نەبوونی دیدگای دوورمەودا سەرکەوت و کێشەکە نە یەکپارچەیی بوو نە پاراستنی
یەکسانی، بەڵکو کیشەکە ئەوە بوو کە کێ ئەو کارەی دەکرد.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە