12/11/2025 441 جار خوێنراوەتەوە

ئامۆریم لە بارەی مانەوەی یاریزانێکی ئاگاداری مانچستەر یونایتدی کردووەتەوە

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

ڕۆبن ئامۆریمی ڕاهێنەری مانچستەر یونایتد لە بارەی داهاتووی کاسێمیرۆوە بڕیاری خۆی داوە.

 تۆڕی "تۆڵک سپۆڕت"ی بەریتانی بڵاوی کردووەتەوە، ئامۆریمی ڕاهێنەر بیرۆکەی خۆی بۆ مانەوەی کاسێمیرۆ بە بەرپرسانی شەیتانە سوورەکان وتووە بەهۆی ئەوەی کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستی یاریزانەکە کۆتایی دێت.

سەرچاوەکە ئاماژە بەوەش دەکات، ئامۆریم بڕوای تەواوی بە تواناکانی کاسێمیرۆ هەیە و پێیوایە توانای دروستکردنی جیاوازی هەیە و دەتوانێت لە بەرگری و هێرشبەریش بەشدار بێت، هەربۆیە دەیەوێت بمێنێتەوە.

لەلایەکی دیکەوە یانەی مانچستەر یونایتد هەوڵدەدات ئەو یاریزانە ڕازی بکات کە مووچەی کەم بکاتەوە بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی بۆ وەرزێکی زیادە و تاکو هاوینی 2027ـیش درێژ بکاتەوە، بەڵام هێشتا گفتوگۆکانی یەکلایی نەکراونەتەوە.

کاسێمیرۆ لەم وەرزەدا 10 یاری ئەنجامداوە و 3 گۆڵی تۆمارکردووە و 1 ئەسیستیشی لە پرێمەرلیگ کردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    😱فابریزیۆ ڕۆمانۆ بۆمبەکەی لەسەر ڕۆدری تەقاندەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆدری لە نێوان بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید خۆی یەکلا کردووتەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە نرخی فرۆشتنی تۆرێسی بۆ پاریس سان جێرمان دیاری کرد

  • پێش 1 هەفتە

    ئینریکی سزای بارکۆلا دەدات

  • پێش 1 هەفتە

    مانچستەر سیتی نرخێکی چاوەڕواننەکراو بۆ فرۆشتن لە ڕۆدری دیاری دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    پلانی دووەمی بەرشەلۆنە لە ئەگەری شکستهێنان لە کڕینی ئالڤارێز ئاشکرا دەبێت

  • پێش 1 هەفتە

    ڕۆدری لە نێوان پاریس سانجێرمان و ڕیاڵ مەدرید بڕیاری خۆی داوە

  • پێش 2 هەفتە

    چوار یاریزانی بەرشەلۆنە دژی گرێبەستکردنن لەگەڵ جولیان ئالڤارێز

سەرەتا