5 کاتژمێر پێش ئێستا
80 جار خوێنراوەتەوە
هاری کەین مەرجی بردنەوەی باڵۆندۆر دیاری دەکات
پەیام سۆرت - بڕیار تەها
هاری
کەینی ئینگلیزی و هێرشبەری یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی مەرجی بردنەوەی خەڵاتی
باڵۆندۆر دیاری دەکات.
لە
نوێترین لێدوانیدا بۆ میدیاکان سەبارەت بە بردنەوەی خەڵاتی تاکەکەسی، هاری کەین
سەرەتا وتی: ڕەنگە من 100 گۆڵ لەم وەرزەدا تۆمار بکەم، بەڵام ئەگەر نەمتوانی چامپیۆنسلیگ
یان جامی جیهان ببەمەوە، ئەوا بە ئەگەری زۆرەوە تۆپی زێڕین نابیەمەوە، هەمان شت بۆ
هالاند و بۆ هەر یاریزانێکی دیکەش ڕاستە، پێویستە ئەو پاڵەوانێتییە گەورانە ببەیتەوە.
لە
بەردەوامی قسەکانیدا هاری کەین ئاماژەی بەوە کرد، بە لەبەرچاوگرتنی ئەنجامەکانی
ئەم وەرز ئەوان لەگەڵ بایرن میونخ، وادیارە لە دۆخێکی نایابدان.
لە
کۆتایی قسەکانیدا، هێرشبەرەکەی ئینگلتەرادەڵێت: وادیارە ئێمە وەک بایرن یەکێکین لە پاڵێوراوەکان
بۆ بردنەوەی چامپیۆنسلیگ، ئەمەش ڕەنگە کەمێک
چانسەکانی من زیاد بکات بۆ بردنەوەی باڵۆندۆر، هەمان شت بۆ ئینگلتەراش ڕاستە کە
یەکێکین لە پاڵێوراوەکان بۆ بردنەوەی مۆندیال، پێموایە ئێمە وەک یەکێک لە پاڵێوراوەکان
دەچینە پاڵەوانێتییەکە و بەڵام هیوادارم شتەکان وەک ئەوەی من دەمەوێت لەگەڵ یانە و
هەڵبژاردەدا بڕۆن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە