6 کاتژمێر پێش ئێستا
128 جار خوێنراوەتەوە
بەرشەلۆنە 4 هێرشبەری وەک شوێنگرەوەی لیڤاندۆڤسکی دەستنیشان کردووە
پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب
یانەی بەرشەلۆنە لە ئێستاوە دەستی کردووە بە گەڕان
بەدوای شوێنگرەوەی ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی و بۆ ئەو مەبەستە 4 هێرشبەرەی دەستنیشان
کردووە.
گرێبەستی یاریزانە پۆڵەندییەکە کۆتایی ئەم وەرزە بە
پەیان دەگات و زۆرێک لە سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کاروانی یاریکردنی لەگەڵ تیپەکە
کۆتایی دێت و ئەوەش وادەکات 40 ملیۆن یۆرۆ بۆ بەرشەلۆنە بگەڕێتەوە و ڕێگە دەدات
یاریزانێکی گونجاو بگوازنەوە و گەڕانەوەش بۆ یاریگای کامپنو دارایی یانەکە زیاتر
بەرز دەکاتەوە.
ڕۆژنامەی "موندۆ"ی نزیک لە یانە کەتەلۆنییەکە
ئاشکرای کردووە، بەرپرسانی بلاوگرانا بەجددی دەستیانکردووە بە بیرکردنەوە بۆ
هێنانی هێرشبەرێکی دەرجەیەک بۆ ئەو مەبەستە چوار هێرشبەر لەسەر مێزی تیپەکە
دانراوە.
یەکەمیان جولیان ئالڤارێزی ئەرجەنتینی و هێرشبەری
ئەتلەتیکۆ مەدریدە کە تەمەنی 25 ساڵە و هێرشبەرەکە لە لێدوانێکی چوونی بۆ
بەرشەلۆنە لە کۆتایی ئەم وەرزە بە نادیاری هێشتەوە و ڕەتی نەکردەوە.
بژاردەی دووەمی بەرشەلۆنە هاری کەینی 32 ساڵە لە بایرن
میونخ کە وەرزێک لە گرێبەستەکەی ماوە و نرخەکەشی نزیکەی 65 ملیۆن یۆرۆ دەبێت و بە
گونجاو دەزانێت.
پلانی سێیەم و چوارەمی بەرشەلۆنە پەنابردنە بۆ یەکێک لە
ڤیکتۆر ئۆسمینی نەیجیری یاخوود سێرهۆ گوراسی لە بوروسیا دۆڕتمۆند تاکو هێڵی
هێرشبەری پێ بەهێز بکەن و شوێنی لیڤای پێ پڕ بکرێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە