06/11/2025 460 جار خوێنراوەتەوە

ئامۆریم خاڵی لاوازی تیپەکەی ئاشکرا دەکات

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

ڕۆبن ئامۆریمی ڕاهێنەری مانچستەر یونایتد خاڵی لاوازی تیپەکەی ئاشکرا دەکات.

 لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یارییەکەیان بەرانبەر تۆتێنهام لە ئێوارەی شەممە، سەرەتا ئامۆریم ڕایگەیاند، لە یاری ڕابردوو لە ناوچەی سزادا کێشەیان هەبووە و ڕێگەیان داوە تیپی بەرانبەر بەبێ هیچ فشارێک تۆپ بگوازنەوە، بۆیە ئەم هەفتەیە کاری تەواویان لەسەر ئەو خاڵە کردووە.

ڕاهێنەرەکەی مانچستەر وتیشی: بەیەک دەرفەت دەتوانیت گۆڵ تۆمار بکەیت و یارییەکان ببەیتەوە، بەڵام ئێمە کێشەی ئەوەمان هەیە، بە تایبەتی کە گۆڵیشمان لێدەکرێت و ناتوانین پارێزگاری لە گۆڵەکەمان بکەین و پێویستە لەڕووی بەرگرییەوە باشترین بین.

لە کۆتایدا ڕاهێنەری شەیتانە سوورەکان ئەوەی خستەڕوو، لە یارییەکانی داهاتوو گۆڕانکاری زۆر دەکەن و تیپەکەی بەرەو باشتر دەڕوات، باوەڕی تەواویان بە بردنەوە هەیە و پێشتر ئەوەیان سەلماندووە، هۆکاری ئەوەی لەم وەرزە پێکانی کەمیان هەیە ئەوەیە هەفتەی تەنیا یەک یاری دەکەن و دەرفەتی پشوودانی زۆر بۆ یاریزانەکانی هەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    😱فابریزیۆ ڕۆمانۆ بۆمبەکەی لەسەر ڕۆدری تەقاندەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆدری لە نێوان بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید خۆی یەکلا کردووتەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە نرخی فرۆشتنی تۆرێسی بۆ پاریس سان جێرمان دیاری کرد

  • پێش 1 هەفتە

    ئینریکی سزای بارکۆلا دەدات

  • پێش 1 هەفتە

    مانچستەر سیتی نرخێکی چاوەڕواننەکراو بۆ فرۆشتن لە ڕۆدری دیاری دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    پلانی دووەمی بەرشەلۆنە لە ئەگەری شکستهێنان لە کڕینی ئالڤارێز ئاشکرا دەبێت

  • پێش 1 هەفتە

    ڕۆدری لە نێوان پاریس سانجێرمان و ڕیاڵ مەدرید بڕیاری خۆی داوە

  • پێش 2 هەفتە

    چوار یاریزانی بەرشەلۆنە دژی گرێبەستکردنن لەگەڵ جولیان ئالڤارێز

سەرەتا