8 کاتژمێر پێش ئێستا
221 جار خوێنراوەتەوە
جارێکی دیکە گواردیۆلا پاڵپشتی بۆ فەڵەستین ڕاگەیاند
پەیام سپۆرت - بڕیار تەها
پێپ
گواردیۆلای ئیسپانی و ڕاهێنه‌ری مانچسته‌ر سیتی داوای له هانده‌ران کردووه که
پشتگیری یاریی نێوان هه‌ڵبژارده نیشتمانییه‌کانی کەتەلۆنیا و فه‌ڵه‌ستین بکەن، و
ئه‌و یارییەی وه‌ک " زیاتر له یارییه‌ک" و هێمایه‌ک ناوبردووه.
له ڤیدیۆیەکیدا
گواردیۆلا شاری به‌رشلۆنه، به "شاری ئاشتی" ناوزه‌د کرد و جه‌ختی له
گرنگی هێمایی یارییه دۆستانه‌که کرده‌وه کە وابڕیارە ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی له
هەرێمی کەتەلۆنیا هەڵبژاردەی فەڵەستین و کەتەلۆنیا یارییەکی دۆستانە ئەنجام بدەن.
گواردیۆلا
دەڵێت: ئه‌م یارییه بانگه‌وازێکی گشتییه بۆ هاوده‌نگی و ڕێزلێنانێکه بۆ زیاتر
له 400 وه‌رزشکاری فه‌ڵه‌ستینی که له جەنگی سەر غه‌ززه شەهید بوون، به‌رشلۆنه،
شاری ئاشتییە، میوانداری یارییەکی گرنگ ده‌کات له یاریگای ئۆڵۆمپی.
پێپ
دەشڵێت: ئه‌مه زۆر زیاترە له یارییه‌ک، با یاریگاکه پڕ بکه‌ین.
چاوه‌ڕوان
ده‌کرێت ئه‌م یارییه، که به ئامانجی پته‌وکردنی یه‌کڕیزی و به‌رزکردنه‌وه‌ی هۆشیاری
له باره‌ی دۆخی مرۆیی له غه‌ززه ڕێکخراوه، هه‌زاران هانده‌ر ڕابکێشێتە
یاریگاوە، به‌رپرسان و ڕێکخراوه وه‌رزشییه‌کان جه‌ختیان له گرنگی به‌کارهێنانی
وه‌رزش وه‌ک پلاتفۆرمێک بۆ پشتیوانی ئاشتی و کەرامه‌تی مرۆڤایه‌تی کردۆته‌وه.
به‌پێی
زانیارییەکانی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی فه‌ڵه‌ستین و یه‌کێتی تۆپی پێی فه‌ڵه‌ستین، نزیکه‌ی
400 وه‌رزشکار له دوو ساڵی جەنگی سەر غەززە بە هێرشی سوپای زایۆنی داگیرکەر شەهید
بوون، که 245 یاریزانی تۆپی پێیە.
پێده‌چێت
ژمارەی وەرزشکارە شەهیدەکان زۆر زیاتر بووبێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە