2 کاتژمێر پێش ئێستا
272 جار خوێنراوەتەوە
هەڵەبجە.. داواى ڕاگرتنى پرۆسەی دەستبەكاربوونی 52 فەرمانبەری دامەزراو دەکرێت
پەیام
ژمارەیەك لە دەرچوانی دانەمەزراوی هەڵەبجە لەبەردەم دیوانی پارێزگای هەڵەبجە گردبوونەوە و داوایان كرد پرۆسەی دەستبەكاربوونی 52 فەرمانبەری دامەزراو ڕابگیرێت.
دەرچوانی دانەمەزراو دەڵێن: ئەو كەسانە بە نادادپەروەرانە و، بەبێ كێبڕكێ و خاڵبەندی دامەزراون.
بەشداربووانی گردبوونەوەكە لەبەردەم دیوانی پارێزگای هەڵەبجە تایەیان سووتاند و، داوایان كرد گوێ لە داواكارییەكانیان بگیرێت، دواتر لەلایەن پۆلیسی چالاكییە مەدەنیەكانی هەڵەبجەوە ئاگرەكە كوژێنرایەوە و كۆتایی بە گردبوونەوەكە هێنرا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە