2 کاتژمێر پێش ئێستا 63 جار خوێنراوەتەوە

پــەكـەكە هێزەكانی لە ناوچەی زاپ لە هەرێمی كوردستان كشاندەوە

پەیام 

پارتی كرێكارانی كوردستان، گەریلاكانی لە سنووری ناوچەی زاپ لە هەرێمی كوردستان كشاندەوە.

لە هەنگاوێكی نوێدا و لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتیی توركیا و باكووری كوردستان، ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی تەڤگەر بۆ پرۆسەی ئاشتی و كۆمەڵگەی دیموكراسی كە پێشتر (پەكەكە) بوون ڕایگەیاند، هێزەكانیان لە ناوچەی زاپ لە هەرێمی كوردستان بۆ ناوچەی دیكە و گونجاو كشاندووەتەوە. و جەختیشیان كردووەتەوە: ئەم هەنگاوە نوێیە خزمەت بە چارەسەری پرسی كورد و ئاشتی و بەدیموكراسیكردنی توركیا دەكات.

ناوچەی زاپ، ناوچەیەكی سەختی شاخاوییە و دەكەوێتە سنووری زاخۆ و نزیكە لە ناوچە سنوورییەكانی نێوان باشوور و باكووری كوردستانەوە، چەندین ساڵە پێگەی پەكەكەیە و شەڕی نێوان ئەو هێزە و سوپای توركیای تێدا بەڕێوە دەچێت.

ئەو دەستەیەی كە پێشتر پەكەكە بوون ئاماژەیان بەوەش داوە، هەر شوێنێكی سنووری كە ئەگەری پێكدادانی هێزەكانیان لەگەڵ سوپای توركیا هەبێت، گەریلاكانی لێ دەكشێنەوە و  دەیانەوێ ڕێگری لە هەر جۆرە گرژییەك بكەن.

بەڕێوەبەرایەتیی تەڤگەر ڕاشیگەیاندووە: كشانەوەی هێزەكانمان بەشداریی كرداریی و گرنگە بۆ سەركەوتنی پرۆسەی ئاشتی و كۆمەڵگەی دیموكراسی و بەڵگەی ئەوەیە كە سوورین لەسەر پرۆسەكە.

جێی باسە ڕۆژی 12ی ئایاری ئەمساڵ پارتی كرێكارانی كوردستان ئەنجامەكانی یكۆنگرەی 12ی بڵاو كردەوە و تیایدا ئاگربەستی تەواوەتی و كۆتاییهێنان بە خەباتی بە ناوی پەكەكەوە ڕاگەیاند.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    پــەكـەكە هێزەكانی لە ناوچەی زاپ لە هەرێمی كوردستان كشاندەوە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    پزیشكێكی پسپۆڕی منداڵان: پەتای ئەمساڵ و قورسترە لەوانەی پێشوو، جۆرێك كۆرۆناشی تێكەڵە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە ڕێگەى پەیامەوە ئەنجامى تیروپشکى حەجى ٢٠٢٦ بخوێنەرەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بڕیارە سبەی تیروپشک بۆ ناوی حاجییانى 2026 ئەنجامبدرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاگەیاندنی توركی: ئەردۆغان ڕەزامەندیی بە لیژنەیەكی پەرلەمان بۆ سەردانی ئۆجەلان داوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لەگەڵ یەکەم باراندا چەندین شۆڕتى کارەبا لە ناوچەکانى هەرێم دروستبوو

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسى: باران بەردەوام دەبێت و پێشبینی بارینی بەفرێکی کەمیش لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لە ساڵیادی سلێمانیدا هاووڵاتیان داوای خزمەتگوزاریی زیاتر لە بەرپرسانی شارەكە دەكەن

سەرەتا