1 کاتژمێر پێش ئێستا
112 جار خوێنراوەتەوە
سودانی گهیشته موسڵ و لهوێشهوه بۆ بهشداری كۆنفرانسێك دهچێته دهۆك
پهیام
بەمەبەستی بەشداریکردن لە شەشەمین کۆنفرانسی مێپس لە شاری دھۆک، بەیانی ئەمرۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ و لە لایەن پارێزگاری نەینەوا پێشوازی لێکرا.
پارێزگاری نەینەوا، عەبدولقادر دەخیل لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە کە بەیانی ئەمرۆ پێشوازی لە سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی و شاندی یاوەری کردووە، لەگەڵ گەیشتنیان بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی موسڵ.
سودانی له موسڵهوه دهچێته دهۆك و لهوێش "لەژێر ناوی (بەڕێوەبردنی ئاڵۆزییەکان لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاستی نوێ) دەست دهكرێت بە کارەکانی شەشەمین کۆنفرانسی مێپس لە شاری دھۆک لەوانە، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حكومهتی ماوهبهسهرچووی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی كاربهڕێكهری عێراق، محەمەد شیاع سوودانی و سەرۆکی پارتی ئایندە ئەحمەد داود ئۆغڵو و چەند پەرلەمانتارانی تورک، ھەروەھا سەدان کەسایەتی لە ھەرێم، عێراق و وڵاتانی بیانی ئامادە دەبن".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە