4 کاتژمێر پێش ئێستا 118 جار خوێنراوەتەوە

ئاسایشی هەرێم: بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا و دەستگیرا بەسەر بڕی سێ کیلۆگرام حەشیش

پەیام

دەزگای ئاسایشی هەرێم هەواڵێکی میدیای عێراقییەکان ڕەت دەکاتەوە و دەستگیرکردنی گەورەبازرگانێکی ماددەى هۆشبەر ڕادەگەیەنێت.

ئاسایشی هەرێم: سەبارەت بەدەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ماددەی هۆشبەر لە شاری سلێمانی لە ڕێکەوتی ٢٠٢٥/١١/١٩ کە چالاکییەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم و بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەکانی کەرکوک سەربە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عیراق بە سەرکەوتوانە ئەنجامدراوە.

ئاماژەى بەوەشداوە، دوای ئەوەی لەسۆشیال میدیا هەواڵێکی ناڕاست بڵاوکرایەوە کەدەستەی حەشدی شەعبی لە شاری سلێمانی بازرگانێکی ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکردبێت، دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایدەگەیەنێت کە ئەم هەواڵە دورە لە ڕاستییەوە، دوای ئەوەی نوسراوی فەرمی دادوەری لێکۆڵینەوەی بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەکانی کەرکوکمان بەدەست گەیشت،بەڕێوەبەرایەتیی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بە هەماهەنگی تیمێکی بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەکانی کەرکوک کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ناوبرا و بە هاوەڵی ٣ ئەفسەری هەمان بەڕێوەبەرایەتی، بەسەرکەوتوانە توانرا بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر بڕی ( ٣ ) کیلۆگرام حەشیش.

دەشڵێ, لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەر بەماددەی ٢٥ لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان لەگرتوخانەی دەزگای ئاسایش لەشاری سلێمانی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەرگای وەرگرتنی قوتابیانی هەرێم لە زانكۆكانی عێراق كرایەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    مامۆستا موسا حەبیب بیارەیی لە تەمەنی 68 ساڵی لە سلێمانی كۆچی دواییكرد

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەركردایەتیی كۆمەڵ: بەرپرسیارێتیی كەمكردنەوەی دەنگەكان لە ئەستۆ دەگرین و نەخشەی چاوبەخۆداگێڕانەوە دادەڕێژین

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاسایشی هەرێم: بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا و دەستگیرا بەسەر بڕی سێ کیلۆگرام حەشیش

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    دهۆك.. تراكتۆرێك وەرگەڕا و شۆفێرەكەی گیانی لە دەست دا

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ بۆ تاوتوێكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له‌ كۆبوونه‌وه‌دایه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    زۆرترین ده‌نگی پوچه‌ڵ له‌ هه‌رێمی كوردستان بووه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سودانی گه‌یشته‌ موسڵ و له‌وێشه‌وه‌ بۆ به‌شداری كۆنفرانسێك ده‌چێته‌ دهۆك

سەرەتا