2 کاتژمێر پێش ئێستا 85 جار خوێنراوەتەوە

ئەفریقیای باشوور سەرۆكایەتی جی 20 ڕادەستی كاربەڕێكەری باڵیۆزخانەی ئەمریكا ناكات

پەیام 

ئەفریقیای باشوور ڕەتی دەكاتەوە سەرۆكایەتی كۆمەڵەی وڵاتانی20 ڕادەستی كاربەڕێكەری باڵیۆزخانەی ئەمریكا بكات.

لە تویتێكیدا لە تۆڕی ئێكس، فنست ماگوینیا وتەبێژی سەرۆكایەتی باشووری ئەفریقیا ڕایگەیاند: سیریل رامافوزا سەرۆكی وڵات ڕەتی كردووەتەوە دەسەڵاتەكانی سەرۆكی وڵاتانی جی20 ڕادەستی ئەمریكا بكات ئەگەر ئەو وڵاتە لەسەر ئاستی كاربەڕێكەری باڵیۆزخانەكەی بەشداری كۆبوونەوەی لوتكە بكات.

بەپێی زانیارییەكان، ئیدارەی ئەمریكا وەزارەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان و هەماهەنگی باشووری ئەفریقیای ئاگادار كردووەتەوە كە مارك دی دیلارد كاربەڕێكەری باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بریتوریا بە سەرۆكایەتی شاندێكی بچووك بەشداری كۆبوونەوەكانی جی20 دەبێت بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكایەتی كۆمەڵەكە لە سەرۆكی ئەفریقیای باشوور، ئەوەیش بەهۆی ئەوەی لەئێستادا باڵیۆز لە وڵاتەكە نییە.

ڕۆژی ڕابردوو كارۆلین لیڤیت وتەبێژی كۆشكی سپی ئەمریكا ڕایگەیاند كە وڵاتەكەی بەشداری لە كۆبوونەوەكانی لوتكەی جی20 ناكات كە ڕۆژانی شەممە و یەكشەممە لە جۆهانسبێرگی پایتەختی ئەفریقیای باشوور بەڕێوە دەچێت.

پێشتریش سەرۆكی ئەمریكا پاساوی ئامادەنەبوونی لە جی20ی بەوە هێنابووەوە كە گوایە سپیپێستەكان لە ئەفریقیای باشوور بە ئامانج دەگیرێن و توندوتیژییان بەرانبەر ئەنجام دەدرێت، بەڵام سەرۆكی ئەو وڵاتە ڕەتی كردەوە و ڕایگەیاند: بایكۆتی جی20 بە زیان بۆ ئەمریكا دەشكێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەفریقیای باشوور سەرۆكایەتی جی 20 ڕادەستی كاربەڕێكەری باڵیۆزخانەی ئەمریكا ناكات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە هەر حەوت كاتژمێرێكدا لە فەرەنسا ژنێك دەكوژرێت، یان هەوڵی خۆكوشتن دەدات

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    تائێستا نزیکەى 60 کەس بەهۆى لافاوەكەی ڤێتنام گیانیانلەدەستداوە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    دۆناڵد ترەمپ كۆبوونەوەکەی لەگەڵ زۆهران مەمدانی بە بەرهەمدار ناودەبات

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    پووتین: پێشنیازەكەی ترەمپ بنەمایەكە بۆ چارەسەری ئاشتییانەی جەنگی ئۆكرانیا

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانى گەرما بەجێگیریی دەمێنێتەوە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە 2024دا لە ئەڵمانیا 308 ژن و كچ لەلایەن كەسانی نزیكیانەوە كوژراون

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئۆكرانیا پێشنیازەكەی ئەمریكا لەبارەی كۆتاییهێنان بە جەنگ ڕەتدەكاتەوە

سەرەتا