1 کاتژمێر پێش ئێستا
534 جار خوێنراوەتەوە
ئۆكرانیا پێشنیازەكەی ئەمریكا لەبارەی كۆتاییهێنان بە جەنگ ڕەتدەكاتەوە
پەیام
كیێڤ وەڵامی پێشنیازەكەی واشنتۆن دەداتەوە و ڕەتی دەكاتەوە سازش لەسەر خاكەكەی بكات.
گەورە دانوستانكارانی حكومەتی ئۆكرانیا و ڕۆستەم عومەرۆڤ ئەنجومەنی ئاسایشی وڵاتەكە لەبارەی پێشنیازەكەی ئەمریكا بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگی سەر وڵاتەكەیان جەختیان لەوە كردەوە كە هەر ڕێككەوتنێك لەگەڵ ڕووسیا ڕەت دەكەنەوە كە هێڵە سوورەكانیان ببەزێنێت.
عومەرۆڤ لە ڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بڵاوی كردووەتەوە، كە ئەوە مەحاڵە لە دەرەوەی چوارچێوەی سەروەرییەكانیان و ئاسایشی گەلەكەیان و هێڵە سوورەكانیانەوە بڕیار دەربكرێت، نە لە ئێستادا نە لە داهاتوودا.
ئەم وتانەی سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاسایشی ئۆكرانیا لە كاتێكدایە كە ئەمریكا بە مەبەستی كۆتاییهێنان بە جەنگی ڕووسیا دژی وڵاتەكە بە یارمەتی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێشنیازێكی پیشكەش كردووە كە بەپێی ئەوەی بڵاو كراوەتەوە سازشی زۆری ئۆكرانیای لە خاكەكەی لە خۆ دەگرێت.
پێشنیازەكەی واشنتۆن لە 28 خاڵ پێك دێت لەلایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی وڵاتەوە پشتیوانی لێدەكرێت، و داوا لە كیێڤ دەكات ناوچەى دۆنباسی ڕۆژهەڵات ڕادەستی ڕووسیا بكات، لەبەرانبەردا ئاسایشی ئۆكرانیا دابین دەكرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە