2 کاتژمێر پێش ئێستا 64 جار خوێنراوەتەوە

پووتین: پێشنیازەكەی ترەمپ بنەمایەكە بۆ چارەسەری ئاشتییانەی جەنگی ئۆكرانیا

پەیام 

سەرۆكی ڕووسیا پێشنیازەكەی سەرۆكی ئەمریكا بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگی وڵاتەكەی و ئۆكرانیا بە بنەمایەك بۆ چارەسەری ئاشتییانەی دۆسیەی ئۆكرانیا ناو دەهێنێت.

لە ڕاگەیەنراوێكدا، كۆشكی سەرۆكایەتی ڕووسیا (كریملن) بڵاویكردەوە: فلادیمێر پووتین كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایشی وڵاتەكەی ئەنجام داوە و تاوتوێی پلانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكای بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆكرانیا كردووە و ڕایگەیاندووە: پێشنیازێكی 28 خاڵی بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگەكە لە ئەمریكاوە پێ گەیشتووە كە دەتوانێت ببێتە بنەمایەك بۆ چارەسەری كۆتایی ئاشتییانە.

لە ڕاگەیەرانراوەكەدا هاتووە: پووتین وتووێتی بەر لە لوتكەی ئالاسكا لە نێوەڕاستی مانگی ئابدا لەگەڵ ترەمپ تاوتوێی ئەو بابەتە كراوە و داوای هەندێك سازش لە خواستەكانی ڕووسیا كراوە. وتیشی: لە لوتكەكەدا ڕەزامەندییمان لەسەر پلانە پێشنیازكراوەكە و ئامادەییمان بۆ نیشاندانی نەرمی سەرەڕای زەحمەتبوونیشی، داوە. 

سەرۆكی ڕووسیا ڕایشیگەیاندووە: سەرەڕای دانوستانەكان وەستانێك لەبارەی پلانەكەوە لەلایەنی ئەمریكی دەبینین، دەزانین هۆكارەكەی ڕەتكردنەوەی ئۆكرانیایە بۆ پلانەكە و داوای كردووە، پلانەكە پێداچوونەوەی پێدا بكرێتەوە، لە ئەنجامدا ئەم 28 خاڵەی لێ بەرهەم هاتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    دۆناڵد ترەمپ كۆبوونەوەکەی لەگەڵ زۆهران مەمدانی بە بەرهەمدار ناودەبات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    پووتین: پێشنیازەكەی ترەمپ بنەمایەكە بۆ چارەسەری ئاشتییانەی جەنگی ئۆكرانیا

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانى گەرما بەجێگیریی دەمێنێتەوە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە 2024دا لە ئەڵمانیا 308 ژن و كچ لەلایەن كەسانی نزیكیانەوە كوژراون

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئۆكرانیا پێشنیازەكەی ئەمریكا لەبارەی كۆتاییهێنان بە جەنگ ڕەتدەكاتەوە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەمەبەستى ئاگربەست، ئەمریكا ڕەشنووسێكی بە دڵی ڕووسیا پێشكەشكردووە و ئۆكرانیاش ڕەتیدەکاتەوە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕووسیا: پێشڕەوییە سەربازییەكانمان ئۆكرانیا بەرەو ئاشتی ئاڕاستە دەكات

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    حاكمێکی ئەمریكا ڕێكخراوێكی ئیسلامی بە تیرۆریست ناساند و ڕێكخراوەكەش سكاڵای لەسەر تۆماركرد

سەرەتا