1 کاتژمێر پێش ئێستا
120 جار خوێنراوەتەوە
لە 2024دا لە ئەڵمانیا 308 ژن و كچ لەلایەن كەسانی نزیكیانەوە كوژراون
پەیام
لە ساڵی ڕابردوودا لە ئەڵمانیا 308 ژن و كچ كوژراون، لە نێوانیاندا 191یان لەسەر دەستی هاوبەشانی ژیانی ئێستا، یان پێشوویان، یان ئەندامانی خێزانەكانیان كوژراون.
ئامارەكان كە لەلایەن دەزگا فەرمییەكانی ئەڵمانیاوە بڵاوكراوەتەوە، ڕوونیان كردووەتەوە "68لەسەدی قوربانییەكان لەلایەن هاوبەشی ژیانی خۆیانەوە، ئەندامانی خێزان، هاوڕێیان، یان كەسانێك كە ناسراو بوون، كوژراون".
بەپێی ئامارە بڵاو كراوەكانی پۆلیسی تاوان كە لەلایەن ئەلیكسەندەر دۆبرێنت وەزیری ناوخۆ و كارین برین وەزیری خێزان ڕاگەیەنرا، ژمارەی قوربانییانی تاوانە سێكسییەكانیش گەیشتووەتە 53 هەزار و 451 ژن بە زیادبوونی ڕێژەی 2.1 لە سەد و نزیكەی نیوەی قوربانییەكانیش تەمەنیان لە خوار 18 ساڵەوە بووە.
ڕاپۆرتەكەی پۆلیس ئاماژەی بەوەش كردووە "ئەم ژمارانە تەنها ئەو حاڵەتانە نیشان دەدەن كە لێی ئاگادار كراونەتەوە، واتا سكاڵایان لێ كراوە، لە كاتێكدا پێشبینی دەكرێت حاڵەتێكی زۆر هەبێت كە ڕانەگەیەنراون، بەتایبەتی لە توندوتیژیی خێزانی و دیجیتاڵیدا.
بەپێی ڕاپۆرتەكە، ژمارەی ئەو قوربانییانەی بەهۆی توندوتیژیی خێزانییەوە لە ساڵی 2024دا گیانیانلەدەستداوە نزیكەی 286 كەس بووە، لە نێوانیاندا 95 پیاو و 191 ژن هەبوون. لەو ژمارەیەش 132 ژن و 24 پیاو لەسەر دەستی هاوبەشانی ژیانی ئێستا، یان پێشوویان، كوژراون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە