2 کاتژمێر پێش ئێستا
165 جار خوێنراوەتەوە
دۆناڵد ترەمپ كۆبوونەوەکەی لەگەڵ زۆهران مەمدانی بە بەرهەمدار ناودەبات
پەیام
دۆناڵد ترەمپ بەدەم پیاهەڵدانەوە كۆبوونەوەی لەگەڵ زۆهران مەمدانی سەرۆكی شارەوانی نیویۆرك بە بەرهەمدار ناو دەبات.
لە میانی لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند: كۆبوونەوەیەكی زۆر بەرهەمدارم لەگەڵ زۆهران مەمدانی براوەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی شارەوانیی نیویۆرك ئەنجام داوە، خاڵی هاوبەشی نێوانمان خواستی هەردووكمانە بۆ ئەنجامدانی كاری باش بۆ ئەم شارە كە هەردووكمان خۆشمان دەوێت.
هاوكات لەگەڵ پیرۆزبایی بۆ سەركەوتنی مەمدانی وتیشی: مەمدانی لە هەڵبژارنە سەرەتاییەكاندا پێشكەوتنێكی بەرچاوی بەرانبەر ڕكابەرە گەورەكانی تۆمار كردووە. وتیشی: لەگەڵ مەمدانی باسی دۆسیەی نیشتەجێبوون و دروستكردنی خانوبەرە، خۆراك و نرخەكان و دابەزینی نرخی نەوت كردووە و خاڵی هاوبەشی بەهێزمان لەسەریان هەبووە.
ترەمپ ڕوویكردە خەڵكی نیویۆركیش و وتی: سەرۆك شارەوانییەكی گەورەتان دەبێت، بە سەركەوتنی دڵخۆش دەبم، هاوكاری هەمووان دەبم بۆ بەدەستهێنانی خەونەكانیان، شارەكە زۆر بەهێز و ئارام دەكەین.
لای خۆیەوە، زۆهران مەمدانی ڕایگەیاند: سەرنجمان لەسەر پێویستییەكانی نیویۆرك بووە، لە نێویاندا دابینكردنی خانوو بۆ زیاتر لە هەشت ملیۆن كەس بە نرخێكی گونجاو، هەروەها باسی دۆسیەی كرێكان و بەبازاڕكردن و خزمەتگوزاری گشتییەكان كرا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە