4 کاتژمێر پێش ئێستا
217 جار خوێنراوەتەوە
عێراق.. له‌سه‌ر دیار نه‌مانی زیاتر له دوو ترلیۆن دینار لێكۆڵینه‌وه ده‌كرێت
ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی ده‌نگۆی دیارنه‌مانی دوو ترلیۆن و 500 ملیۆن دیناری چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی كرد.
ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كردووه، دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی دووه‌می كه‌رخ كه تایبه‌تمه‌نده به دۆسیه‌كانی په‌یوه‌ست به ده‌ستپاكی، ده‌ستی كردووه به لێكۆڵنه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كان له‌باره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی و میدیاكان بڵاوكراوه‌ته‌وه و، باس له دیارنه‌مانی بڕه پاره‌ی تایبه‌ت به چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كات.
ئه‌مه له كاتێكدایه دوێنێش ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی فیدڕاڵی ڕایگه‌یاند، ده‌ستی كردووه به به‌دواداچوون و پشتڕاستكردنه‌وی ئه‌و زانیارییانه‌ی باس له دیارنه‌مانی پاره له سندووقی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كه‌ن.
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ده‌شڵێت: تیمه‌كانیان وردبینی ده‌كه‌ن له‌باره‌ی ئه‌و زانیارییه‌ی كه ده‌ڵێت دوو ترلیۆن و 500 ملیار دیناری عێراقی له سندووقه‌كه ڕاكێشراوه.
دوو ڕۆژه پرسی دیارنه‌مانی ئه‌م پاره زه‌به‌لاحه ته‌واوی میدیا و تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی عێراقی ته‌نیوه و، به‌شێك له چالاكوانان به (دزیی دووه‌می سه‌ده) ناوی ده‌به‌ن، وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی عێراقیش بێئاگایی خۆی له پرسه‌كه ڕاگه‌یاندووه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە