3 کاتژمێر پێش ئێستا
170 جار خوێنراوەتەوە
سووریا.. خۆپیشاندان دژی ڕێكارهكانی حكومهتی دیمهشق بهرێوهچوو
پهیام
ئەمڕۆ سێشەممە لە ژمارەیەک ناوچەی کەناراوەکانی سوریا و به تایبهتی شارهكانی حومس و حەما ناڕەزایەتی گهوره بەڕێوەچوو، تێیدا داوای ئازادکردنی دەستبەسەرکراوەکانیان کرد، کە لەلایەن حکومەتی سوریاوە تۆمەتبارن بە ئەنجامدانی تاوان و پێشێلکاری لە سەردەمی ڕژێمی لەکارلادراوی ئەسەد.
بەرپرسێکی بەشی پەیوەندییە میدیاییەکان لە وەزارەتی ڕاگەیاندن ڕایگەیاند، یەکەکانی ئاسایشی ناوخۆ بەردەوامن لە جێگیربوون لە گۆڕەپانە گشتییەکانی پارێزگای لازقیە و ژمارەیەک شاری دیكه بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ناڕەزایەتییەکان.
ڕوونیشی کردەوە، ئەم جموجۆڵە جەماوەرییانە لە وەڵامی ئەو ناڕەزایەتییانهی پێشوو ئهنجامدران، كه داوایان کردبوو حکومەت نەرم و نیان نەبێت لەگەڵ ئەو کەسانەی کە سەلمێنراوە دەستیان لە تاوان و پێشێلکارییەکانی دژی گەلی سوریا هەیە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی ڕاگەیاندنی سوریا ڕایگەیاندووە، وەزارەتی ناوخۆی سوریا جەختی کردووەتەوە لهسهر "پێویستی پاراستنی خۆپیشاندەران و دەستەبەرکردنی مافی خۆیان بۆ دەربڕینی ئاشتیانەی داواکارییەکانیان".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە