3 کاتژمێر پێش ئێستا
106 جار خوێنراوەتەوە
تڕه‌مپ: له‌گه‌ڵ چین رێكه‌وتین
سه‌رۆكانی چین و ئه‌مریكا، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا چه‌ندین دۆسیه‌ی هه‌ستیار تاوتوێ ده‌كه‌ن، له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه پرسی تایوان و قه‌یرانی ئۆكرانیا.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، شی جین پینگ سه‌رۆكی چین ئاماژه‌ی به گرنگیی دیداره‌كه‌ی پێشوویان له شاری "بوسان" له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا كرد و، به وێستگه‌یه‌كی گرنگ بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی ئاراسته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی په‌كین و واشنتن وه‌سفی كرد، كه گوڕێكی ئه‌رێنیی به په‌یوه‌ندییه‌كان داوه، هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌زموونه‌كان سه‌لماندوویانه "هاوكاریكردن له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوولایه، له‌كاتێكدا ململانێ و پێكدادان زیان به هه‌ردوو وڵات و سه‌قامگیریی جیهانیش ده‌گه‌یه‌نێت"
سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی تایوان، سه‌رۆكی چین هه‌ڵوێستی بنه‌مایی و نه‌گۆڕی وڵاته‌كه‌ی دووپات كرده‌وه و ڕایگه‌یاند "گه‌ڕانه‌وه‌ی تایوان بۆ باوه‌شی چین به‌شێكی دانه‌بڕاوه له‌و سیسته‌مه نێوده‌وڵه‌تییه‌ی كه دوای جه‌نگی جیهانیی دووه‌م دروست بووه".
له به‌رانبه‌ردا، دۆناڵد تره‌مپ ستایشی سه‌ركردایه‌تیی شی جین پینگی كرد و هاوڕایی خۆی نیشاندا سه‌باره‌ت به داهاتووی په‌یوه‌ندییه‌كان و جێبه‌جێكردنی ته‌واوی ڕێككه‌وتنه‌كانی دیداری بوسان.
تره‌مپ ئاشكرای كرد كه واشنتن به باشی له هه‌ستیاریی پرسی تایوان بۆ چین تێده‌گات و جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیی پاراستنی ڕێڕه‌وی دیالۆگ له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا كرده‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە