3 کاتژمێر پێش ئێستا
136 جار خوێنراوەتەوە
دوو وه‌زاره‌تی هه‌رێم: تیمه‌كان سه‌رقاڵی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆرن
هه‌ردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی كارەبای حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێمی كوردستان ڕاگەیاندراوێکیان له‌سه‌ر هێرشكردنه سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر بڵاو كرده‌وه و رایانگه‌یاندووه، تەواویی هەناردەی غاز بۆ وێستگەكانی كارەبا ڕاگیراوه.
هه‌ردوو وه‌زاره‌ته‌كه ده‌ڵێن، هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان ئاگادار دەكەینەوە ئەمشەو كاتژمێر 11:30 بەهۆی هێرشێكی درۆنی بۆ سەر كێڵگەی كۆرمۆڕ تەواویی هەناردەی غاز بۆ وێستگەكانی كارەبا ڕاگیرا. ئێستا تیمەکانی هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و كارەبا لەگەڵ كۆمپانیای داناغاز لەسەر هێڵن بۆ بەدواداچوونی لێكەوتەكانی ڕووداوەكە و ئاسایكردنەوەی بارودۆخەكە.
هه‌روه‌ها راشگه‌یه‌نراوه، تیمەکانی هەردوو وەزارەت، بە هاوبەشی لەگەڵ پێرل نەوت، لە ئێستادا لە نزیکەوە کاردەکەن بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە و گرتنەبەری هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بۆ گەڕانەوەی دۆخەکە بە خێرایی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە