2 کاتژمێر پێش ئێستا
107 جار خوێنراوەتەوە
دانا گاز: كێڵگه‌ی كۆرمۆر به مووشه‌ك كراوه‌ته ئامانج و به‌رهه‌مهێنان به ته‌واوی ڕاگیراوه
په‌یام
كۆمپانیای دانا گاز (PJSC) كه كار له كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر ده‌كات راگه‌یه‌نراوێكی له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و بڵاو كرده‌وه و رایگه‌یاندووه، هێڕشه‌كه به مووشه‌ك كراوه و عه‌مبارێكی له كێڵگه‌كه كردوه‌ته ئامانج.
کۆمپانیای دانا گاز (PJSC) له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ده‌ڵێت، کۆگایەکی عەمبارکردنی شلەمەنی لە کێڵگەی کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستانی عێراق بە مووشەک بە ئامانج گیراوە.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه، هیچ زیانێکی گیانی بەر کارمەندان نەکەوتووە. پرۆسەی بەرهەمهێنان بە مەبەستی کوژاندنەوەی ئاگرەکە و ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنی دۆخەکە راگیراوە.
کۆمپانیاکە ده‌شڵێت، لە هەماهەنگی بەردەوامداین لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ناوچەکە و لە کاتی گونجاو‌دا زانیاری و نوێکاریی زیاتر بە بازاڕ رادەگەیەنێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە