2 کاتژمێر پێش ئێستا
90 جار خوێنراوەتەوە
تڕهمپ: هێرشهكهی نزیك كۆشكی سپی تیرۆریستییه
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، لە کاتێکدا ئەو هێرشەی تیایدا دوو سەربازی پاسەوانی نیشتمانیی لە واشنتۆن برینداربوون بە کردەی تیرۆریستیی ناوزەند کرد، ئاماژەی بەوە کرد گومانلێکراوی ڕووداوەکە کۆچبەرێکە لە ساڵی ٢٠٢١ـەوە لە ئەفغانستانەوە هاتووەتە ئەمریکا.
سەبارەت بە هێرشەکەی دوێنێی واشنتۆن کە تیایدا دوو ئەندامی پاسەوانی نیشتمانیی برینداربوون، سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە.
ترەمپ هێرشەکەی بە هێرشێکی قێزەون و کردەیەکی پڕ لە ڕق ناوزەند کرد و، ئاماژەی بەوە کرد بە "هێرشی تیرۆریستیی"یان لە قەڵەمداوە.
سەبارەت بەو گومانلێکراوەی دەستگیرکراوە، ترەمپ باسی لەوە کرد کە ئەو کۆچبەرێکە لە ئەیلوولی ٢٠٢١ـەوە لە ئەفغانستانەوە هاتووەتە ئەمریکا، ئەوەیشی خستەڕوو کە سیاسەتەکانی کۆچبەریی حکوومەتەکەی جۆ بایدن زیانێکی زۆری بە ئەمریکا گەیاندووە.
وتیشی: "ئەمە تاوانێکە بەرامبەر بە هەموو نەتەوەکەمان و مرۆڤایەتیی. ئەمڕۆ دڵی هەموو ئەمریکییەک لەگەڵ ئەم دوو ئەندامەی پاسەوانی نیشتمانیی و خێزانەکانیانە".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە