2 کاتژمێر پێش ئێستا 120 جار خوێنراوەتەوە

كه‌شناسی پێشبینی ده‌كات هه‌ینی و شه‌ممه‌ باران ببارێت

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی:
کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتوو
ئەمڕۆ پێنج شەممە 11-12-2025
کەش / ئاسمان بەگشتی لەنێوان هەوری تەواو و نیمچە هەور دەبێت لەکاتەکانی دوایی نیوەرۆ تاکوو ئێوارە ئەگەری نمە بارانی کەم کەم هەیە لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم وە ناوچەکانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخو و پارێزگای دهۆک وە هەروەها ناوچە شاخاوییەکانی سنووری ئیدارەی سۆران لەگەل برێکی کەم لەبەفر بارین لە ناوچە شاخاوویە بەرزەکاندا.
خێرای با / لەسەرخۆ ( 5 – 15 ) کم/ک.
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات.
پلەکانی گەرما / بەگشتی نزیک دەبێتەوە ناوچە شاخاویەکان نەبێ کەمێک نزم دەبنەوە بە (1 – 2) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، وەک لەسەر نەخشەی خوارەوە ئاماژەی پێدراوە.
مەودای بینین / لەنێوان ( 7 – 9) کم دەبێت لە کات و شوێنی دابارین لە نێوان (5- 7 ) کم دەبێت
سبەی هەینی 12-12-2025
کەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەکاتەکانی بەیانی زوو نمە باران سەرەتا لەناوچە سنووریەکانی رۆژئاوا وە هەروەها ناوچە شاخاویەکانی باکوور دەست پێدەکات پاشان کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ تەواوی ناوچەکانی هەرێم , وەهەروەها بەفر لەناوچە شاخاویە بەرزەکان دەبارێت زیاتر لەناوچە سنووریەکان , کاریگەر ئەم شەپۆلە دابارینە بەردەوامی دەبێت بۆ رۆژی شەممە بەتایبەتی لەناوچەکانی سنووری رۆژهەڵات (پارێزگای سلێمانی و هەلەبجە).
خێرای با / لەسەرخۆ – مام ناوەند ( 10– 20 ) کم/ک
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت .
پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە (1-3 ) پلە دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
مەودای بینین / ( 4 – 6) کم دەبێت. لەکات
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 13 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 10 پلەی سیلیزی
دهۆک : 11 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 12 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 13 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 10 پلەی سیلیزی
سۆران: 10پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 11 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 8پلەی سیلیزی
گەرمیان : 15 پلەی سیلیزی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    كه‌شناسی پێشبینی ده‌كات هه‌ینی و شه‌ممه‌ باران ببارێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌هۆی لافاوه‌كه‌وه‌ پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مڕۆ له‌ كه‌ركووك پشووی فه‌رمییه‌ وله‌ چه‌مچه‌ماڵ پشووی كه‌رتی خوێندنه‌

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    چه‌مچه‌ماڵ.. له‌ قۆناغی یه‌كه‌می هاوكارییه‌كانی به‌خشیندا؛ 100 خێزان به‌ بڕی 50 هه‌زار دۆلار هاوكاریی كران

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    كه‌لار.. ئاوه‌كه‌ ته‌رمی منداڵه‌كه‌ی زیاتر له‌ پێنج كیلۆمه‌تر له‌ شوێنی ونبوونی دوورخستبوه‌وه‌

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    له‌ چه‌مچه‌ماڵ داوای‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ به‌رپرسانی‌ شاره‌كه‌ ده‌كرێت

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌نداوه‌كانی گه‌رمیان سه‌رڕێژیان كردووه‌ و ئاوی به‌نداوی دوكانیش 70 سم زیادیكردووه‌

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕێگایه‌كی دیكه‌ له‌ سلێمانی داخرا

سەرەتا