2 کاتژمێر پێش ئێستا
102 جار خوێنراوەتەوە
به‌هۆی لافاوه‌كه‌وه پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا
په‌یام
دوای چه‌ند كاتژمێرێك له گه‌ڕان، ته‌رمی منداڵه‌كه‌ی كه‌لار دۆزرایه‌وه، له كه‌ركووكیش ئاو چووه‌ته ماڵێك و ئافره‌تێك به‌هۆی ئه‌وه‌ی كاره‌با گرتوویه‌تی گیانی له‌ده‌ست داوه، كارمه‌ندێكی شاره‌وانییش بریندار بووه، ئه‌وه جیا له‌وه‌ی له چه‌مچه‌ماڵیش دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
ئێواره‌ی دوێنێ منداڵێك له گه‌ڕه‌كی گازینۆی شاری كه‌لار كه‌وته ناو ئاوه‌وه، له پێش كاتژمێر چواری ئێواره‌وه تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی و هێزه ئه‌منییه‌كان و هاووڵاتیان گه‌ڕانیان به دوای ته‌رمی منداڵه‌كه‌دا ده‌ست پێ كرد، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یام كاتژمێر 10 ی ئه‌مشه‌و توانرا ته‌رمی منداڵًه‌كه بدۆزرێته‌وه.
په‌یامنێری په‌یام ڕایگه‌یاند، منداڵه‌كه ناوی ئه‌یوب عومه‌ره و ته‌مه‌نی 12 ساڵه. به پاسكیله‌كه‌یه‌وه له‌ژێر پردێكدا یاریی كردووه و كه‌وتووه‌ته ناو ئاوه‌كه‌وه، به‌ڵام له نزیك كه‌وتنه خواره‌وه‌كه مه‌نهۆڵێك هه‌یه كه به‌ستراوه به زێرابی سندوقییه‌وه و، وا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌وتبێته ناو مه‌نهۆڵه‌كه‌وه.
ڕأشیگه‌یاند: دوای زیاتر له شه‌ش كاتژمێر له گه‌ڕان، ته‌رمی منداڵه‌كه له نزیك قه‌ڵای شێروانه دۆزرایه‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه په‌یامنێری په‌یام له كه‌ركووك ڕایگه‌یاند: له گه‌ڕه‌كی شۆراوی شاره‌كه ئاو چووه‌ته ژماره‌یه‌ك ماڵه‌وه. له یه‌كێك له ماڵه‌كاندا ئافره‌تێكی به‌ته‌مه‌ن كاره‌با گرتوویه‌تی و گیانی له‌ده‌ست داوه.
هه‌ر له كه‌ركووك كارمه‌ندێكی شاره‌وانی له كاتی پاككردنه‌وه‌ی مه‌نهۆڵه‌كاندا كاره‌با گرتوویه‌تی و بریندار بووه.
له دوو ڕۆژدا به‌هۆی لافاوه‌وه پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه، له چه‌مچه‌ماڵ دوو كه‌س و كه‌ركووك دوو كه‌س و كه‌لاریش یه‌ك كه‌س. 15 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە