3 کاتژمێر پێش ئێستا 102 جار خوێنراوەتەوە

عێراق.. كارتی نیشتیمانی و كارتی زانیاری لە یەک پێناسدا كۆدەكرێنەوە

پەیام

سەرۆكوەزیرانی عێراق بڕیاری دا كارتی نیشتیمانی و كارتی زانیاری شوێنی نیشتەجێبوون لە یەك پێناسدا كۆ بكرێنەوە و ببێتە تاكە سەرچاوەی كارتی ئەلكترۆنیی یەكگرتوو.

لە ڕاگەیەندراوێكدا، نوسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق بڵاوی كردەوە "سودانی سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە پڕۆژەكەی كردووە و ڕاسپاردەكانی پەسەند كردووە كە خۆی لەوەدا دەبینێتەوە سیستمی كارتی نیشتمانی ببێتە سیستەمی ناوەندی بۆ بەڕێوەبردنی داتای هاووڵاتیان". 

بەپێی بڕیارەكە "داتاكانی نیشتەجێبوون دەخرێنە سەر هەمان كارت و چیتر پێویست بە هەڵگرتنی كارتی نیشتەجێبوونی جیاواز ناكات، هاوكات سیستمەكە پەرەی پێ دەدرێت بۆ ئەوەی خزمەتگوزارییەكانی وەك گۆڕینی ناونیشان، وێنەی تۆمار (سورەت قەید) و گۆڕینی دۆخی خێزانی بە شێوەی ئەلیكترۆنی ئەنجام بدرێن و ببێتە تاكە سەرچاوە بۆ هەموو فەرمانگەكان. 

لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆكوەزیرانی عێراق جەختی كردەوە: دەبێت پڕۆژەكە بە خێراترین كات تەواو بكرێت و مەودای زیادكردنی بەڵگەنامەكانی دیكەش فراوانتر بكرێت تا ژمارەی بەڵگەنامەكان كەم بكرێنەوە و هاووڵاتیان ناچار نەبن زوو زوو سەردانی فەرمانگەكان بكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    موسەننا سامەڕائی كاندیدی بەهێزى سوننەکانە بۆ پۆستى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێویستە تا کۆتایی ئەم مانگە سەرۆکى پەرلەمانى عێراق و دوو جێگرەکەى هەڵبژێردرێن

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. ئاماری نوێكردنەوەی كارتی ئەلیكترۆنیی بەشەخۆراك گەیشتووەتە 38 ملیۆن كەس

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. كارتی نیشتیمانی و كارتی زانیاری لە یەک پێناسدا كۆدەكرێنەوە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە عێراق دەستگیرکردنی تۆڕێکی نێودەوڵەتی تایبەت بە بازرگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەر ڕاگەیاندرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    محەمەد حەسان: مانەوە و ڕۆیشتنی یۆنامی لە عێراق لەسەر داوای خودی وڵاتەكە خۆی بووە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    حەوت كەس بە باران و لافاو لە عێراق و هەرێم گیانیانلەدەستداوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    نێردراوی ترەمپ هۆشداری دەدات لەوەی عێراق بەرەو گۆشەگیریی نێودەوڵەتی دەچێت

سەرەتا