2 کاتژمێر پێش ئێستا 106 جار خوێنراوەتەوە

عێراق.. ئاماری نوێكردنەوەی كارتی ئەلیكترۆنیی بەشەخۆراك گەیشتووەتە 38 ملیۆن كەس

پەیام 

وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایگەیاند پرۆسەی نوێكردنەوەی ئەلیكترۆنیی كارتی بەشەخۆراك سەركەوتنی بەدەستهێناوە و لە ماوەی كەمتر لە ساڵێكدا ژمارەی ئەو هاوڵاتیانەی زانیارییەكانیان نوێ كردووەتەوە گەیشتووەتە 38 ملیۆن كەس.

ستاڕ جابری  بریكاری وەزارەتی بازرگانی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند: لەڕێگەی ئەپڵیكەیشنی تایبەتەوە هاوڵاتییان دەتوانن مامەڵەكانیان بەبێ سەردانیكردنی فەرمانگەكان ئەنجام بدەن.

وتیشی" پڕۆسەكە لە چوارچێوەی بەرنامەی حكومەت بۆ دروستكردنی بنكەیەكی زانیاریی ورد و جیاكردنەوەی ئەوانەی شایستەی بەشەخۆراكن، پرۆسەی گۆڕینی كارتەكە بۆ ئەلیكترۆنی و لە ماوەی كەمتر لە ساڵێكدا ژمارەی ئەو هاوڵاتیانەی زانیارییەكانیان نوێ كردووەتەوە گەیشتووەتە 38 ملیۆن كەس.
ناوبراو ڕوونیشی كردەوە، كە وەزارەت تەنیا بە نوێكردنەوەی داتاكانەوە نەوەستاوە، بەڵكو ئەپڵیكەیشنی ئەلیكترۆنی خستووەتەكار كە لە چەند پارێزگایەك دەستیپێكردووە و بەمزووانە لە سەرجەم عێراق كارا دەبێت، تا هاووڵاتی بتوانێت زیادكردنی منداڵ، جیاكردنەوە و گواستنەوەی كارت بەبێ سەردانیكردنی فەرمانگە ئەنجام بدات. 
جەختیشی كردەوە كە ئەم هەنگاوە كۆتایی بە گەندەڵی، ئاڵۆزیی لەگەڵ فەرمانبەران و پارەكێشانەوەی هاوڵاتییان دەهێنێت و مامەڵەكان بە شێوەی سەردەمیانە و لەڕێگەی مۆبایلەوە ڕایی دەكرێن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    موسەننا سامەڕائی كاندیدی بەهێزى سوننەکانە بۆ پۆستى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێویستە تا کۆتایی ئەم مانگە سەرۆکى پەرلەمانى عێراق و دوو جێگرەکەى هەڵبژێردرێن

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. ئاماری نوێكردنەوەی كارتی ئەلیكترۆنیی بەشەخۆراك گەیشتووەتە 38 ملیۆن كەس

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. كارتی نیشتیمانی و كارتی زانیاری لە یەک پێناسدا كۆدەكرێنەوە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە عێراق دەستگیرکردنی تۆڕێکی نێودەوڵەتی تایبەت بە بازرگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەر ڕاگەیاندرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    محەمەد حەسان: مانەوە و ڕۆیشتنی یۆنامی لە عێراق لەسەر داوای خودی وڵاتەكە خۆی بووە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    حەوت كەس بە باران و لافاو لە عێراق و هەرێم گیانیانلەدەستداوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    نێردراوی ترەمپ هۆشداری دەدات لەوەی عێراق بەرەو گۆشەگیریی نێودەوڵەتی دەچێت

سەرەتا