2 کاتژمێر پێش ئێستا
102 جار خوێنراوەتەوە
موسەننا سامەڕائی كاندیدی بەهێزى سوننەکانە بۆ پۆستى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق
پەیام
چەند میدیایەكی عێراقی ئاشكرایان كردووە، ژمارەی كاندیدانی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان لە شەش كەسەوە بۆ سێ كەس كەمکراوەتەوە، تا ئێستاش ئەگەری زۆر هەیە كە موسەننا سامەڕایی ببێتە كاندیدی هاوبەشی لایەنە سوننەكان.
لایەنە سوننەكانی عێراق داوا دەكات تا 10 ڕۆژی دیكە یەكەم دانیشتنی پەرلەمان بكرێت، ناوی موسسەننا سامەڕائییش وەك كاندید بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان دەهێنرێت.
ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتیمانیی سوننە كە لە لایەنە براوەكانی هەڵبژاردن لە سوننەی عێراق پێكهاتوون، شەوی ڕابردوو كۆ بوونەوە و جەختیان كردەوە لە پەلەكردن لەپێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق و گرنگیی بەردەوامیی پەیوەندییە هاوبەشە سیاسییەكان لەو پێناوەدا.
هاوكات داواشی كردووە، پێش 25ی12 دانیشتنی یەكەمی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك و جێگرەكانی ساز بكرێـت.
لەلایەكی دیكەوە چەند میدیایەكی عێراقی ئاشكرایان كردووە، كۆبوونەوەكە ژمارەی كاندیدانی پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی لە شەش كەسەوە بۆ سێ كەس كەم كردووەتەوە، تا ئێستاش ئەگەری زۆر هەیە كە موسەننا سامەڕایی ببێتە كاندیدی هاوبەشی لایەنە سوننەكان.
جێی باسە جگە لە موسەننا سامەڕیی كە سەرۆكی هاوپەیمانیی عەزمە، هەریەك لە محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی پارتی تەقەدوم و سابت محەمەد عەباسی، وەزیری بەرگریی عێراق خۆیان بۆ پۆستەكە پاڵاوتووە و چاوەڕێ دەكرێت هەفتەی داهاتوو ناوی كاندیدەكە یەكلا بكرێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە