2 کاتژمێر پێش ئێستا 91 جار خوێنراوەتەوە

ئـیسرائیل ڕێگری لە دەستپێكردنی قۆناغی دووەمی ڕێككەوتنی غـەززە دەكات

پەیام 

سەرەڕای فشارەكانی ئەمریكا، قەوارەی زایۆنی بەردەوامە لەڕێگریی دەستپێكردنی قۆناغی دووەمی ڕێككەوتنی ئاگربەست لە غەززە، حەماسیش جەخت لەوە دەكاتەوە پابەندی ڕێككەوتنە.

سەرچاوەیەكی ئەمنیی زایۆنی بە دەستەی پەخشی ئیسڕائیلییان وتووە، دەستپێكردنی قۆناغی دووەمی ڕێككەوتنی غەززە كاتی نەهاتووە و هێشتا هیچ وڵاتێك ڕەزامەندیی دەرنەبڕیوە كە بچێتە ناو ئەو هێزە نێودەوڵەتییەی بۆ غەززە پێكدەهێنرێت.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەش كردووە، حكومەتی زایۆنی چاوەڕێی دۆزینەوەی تەرمی (ران غویلی) دەكات كە دوایین تەرمی دیلە زایۆنییەكانە و لە كەرتی غەززە ماوە.

ماڵپەڕی (والا) باسی لەوە كردووە، قەوارەكە بەرگەی فشارەكانی ئەمریكا دەگرێت و دەست بە قۆناغی دووەمی ڕێككەوتنی ئاگربەستی غەززە، ناكات تا ئەو كاتەی تەرمی دیلەكەیان ڕأدەست دەكرێتەوە.

بەربەستەكانی قەوارەی زایۆنی لەكاتێكدایە رۆژانە سوپای داگیركەر ڕێككەوتنەكە پێشێل دەكات و ماوە ماوە بۆردومانی ناوچەكانی نیشتەجێبوون دەكات و تەقە لە هاووڵاتیانی فەڵەستین دەكات.

لای خۆیەوە بزووتنەوەی حەماس سەركۆنەی پێشێلكارییەكانی زایۆنی كرد و داوای كرد وڵاتانی نێوەندگیر و ئەو وڵاتانەی گرەنتیی ڕێككەوتنەكەیان كردووە، دەستێوەردان بكەن و قەوارەی زایۆنی بوەستێنن.

خەلیل حەییە، سەرۆكی حەماس لە غەززە ڕاشیگەیاندووە: پابەندن بە ڕێككەوتنەوە و داوای دەستپێكردنی قۆناغی دووەمی ڕێككەوتن دەكەن لەپێناو كشانەوەی تەواوەتیی داگیركەر لە غەززە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئـیسرائیل ڕێگری لە دەستپێكردنی قۆناغی دووەمی ڕێككەوتنی غـەززە دەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هێزی سەقامگیری نێودەوڵەتی لە مانگی داهاتووەوە لە كەرتی غـ.ەززە جێگیر دەكرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    توركیا: جموجۆڵەكانی ئیسرائیل لە سووریا و تێكەڵنەبونی هەسەدە و سوپا، پەیوەندییان پێكەوە هەیە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا داوای لە ئیسرائیل كردووە غەززە لە وێرانكارییەكان پاك بكاتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    غـ.ەززە.. حەوت فەڵەستینی بەهۆی ڕووخانی بیناكانەوە گیانیانلەدەستدا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئەردۆغان: بۆ هەتاهەتایە پرسی تیرۆر چارەسەر دەكەین، كە تێچووەكەی گەیشتووەتە دوو تریلیۆن دۆلار

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    له‌ سووریا هه‌موو دادگا نائاساییه‌كان هه‌ڵوه‌شێنرانه‌وه‌

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌حمه‌د شه‌رع باسی‌ دواین كاتژمێره‌كانی‌ ڕووخانی‌ رژێمی‌ ئه‌سه‌د ده‌كات

سەرەتا