2 کاتژمێر پێش ئێستا 96 جار خوێنراوەتەوە

پێویستە تا کۆتایی ئەم مانگە سەرۆکى پەرلەمانى عێراق و دوو جێگرەکەى هەڵبژێردرێن

پەیام 

دوابەدوای پەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران لەلایەن دادگای فیدڕاڵییەوە، ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق تیشكی خستە سەر ئەوپەڕی ماوە دەستوورییەكانی تایبەت بە پێكهێنانی سێ سەرۆكایەتییەكە.

بەپێی وێنەیەكی هێڵكاریی كە ئەنجوومەنی باڵای دادوەری بڵاوی كردووەتەوە " بەپێی ماددەی 54 لە دەستوور پێویستە هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران و دوو جێگرەكەی لە ماوەی 15 ڕۆژدا كە لە ڕۆژی یەكشەممە، 14 /12ـەوە دەست پێ دەكات، ئەنجام بدرێت.

بەپێی ئەوەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی بڵاوی كردووەتەوە: هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار لە ماوەی 30 ڕۆژدا دەبێت لە ڕێكەوتی یەكەم دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران دوای هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێ و دوو جێگرەكەی.

ئەنجوومەنی باڵای دادوەری دەشڵێت: دەبێت لە ماوەی 15 ڕۆژیش لەدوای هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار، سەرۆكوەزیران بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت ڕابسپێردرێت، لەكاتێكدا پێویستە پێكهێنانی حكومەتی نوێ لە ڕێكەوتی ڕاسپاردنی سەرۆكوەزیرانەوە لە ماوەی 30 ڕۆژدا ئەنجام بدرێت.

ڕوونكردنەوەكەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لەبارەی ماوە دەستوورییەكانی تایبەت بە پێكهێنانی سێ سەرۆكایەتییەكە لەكاتێكدایە دوێنێ، یەكشەممە، دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق، ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی گشتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی پەسەند كرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    موسەننا سامەڕائی كاندیدی بەهێزى سوننەکانە بۆ پۆستى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێویستە تا کۆتایی ئەم مانگە سەرۆکى پەرلەمانى عێراق و دوو جێگرەکەى هەڵبژێردرێن

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. ئاماری نوێكردنەوەی كارتی ئەلیكترۆنیی بەشەخۆراك گەیشتووەتە 38 ملیۆن كەس

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. كارتی نیشتیمانی و كارتی زانیاری لە یەک پێناسدا كۆدەكرێنەوە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە عێراق دەستگیرکردنی تۆڕێکی نێودەوڵەتی تایبەت بە بازرگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەر ڕاگەیاندرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    محەمەد حەسان: مانەوە و ڕۆیشتنی یۆنامی لە عێراق لەسەر داوای خودی وڵاتەكە خۆی بووە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    حەوت كەس بە باران و لافاو لە عێراق و هەرێم گیانیانلەدەستداوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    نێردراوی ترەمپ هۆشداری دەدات لەوەی عێراق بەرەو گۆشەگیریی نێودەوڵەتی دەچێت

سەرەتا