2 کاتژمێر پێش ئێستا 90 جار خوێنراوەتەوە

چوارچێوەی هەماهەنگی كۆ دەبێتەوە و (سوودانی) و (مالیكی) لە ڕكابەرییدان

پەیام 

ئەمڕۆ چوارچێوەی هەماهەنگی كۆدەبێتەوە و چاوەڕێ دەكرێت هەنگاوی گرنگ بۆ یەكلاكردنەوەی كاندیدی سەرۆكوەزیران بنێت.

دوای ئەوەی دوێنێ دادگای فیدڕاڵی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی پەسەند كرد، پێكهاتە و لایەنەكان پەلە دەكەن لە تەواوكردنی شایستە یاسایی و دەستوورییەكان و دەیانەوێ بە زوویی پۆستەكان یەكلا بكەنەوە. بەپێی هەواڵی میدیاكانیش، بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارچێوەی هەماهەنگیی لایەنە شیعەكانی عێراق كۆببێتەوە.

بەپێی زانیارییەكان، كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی چوارچێوەی هەماهەنگی بە گرنگ و یەكلاكەرەوە ناو دەبرێت بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتن لەبارەی كاندیدی سەرۆكوەزیرانی عێراق. هاوكات ڕكابەریی توند لە نێوان (نووری مالیكی) و (محەمەد شیاع سوودانی)دایە بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندیی لایەنەكان و كاندیدكردنی بۆ پۆستەكە.

میدیاكانی عێراق باسیان لەوەش كردووە لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەژێركاریگەریی فشاری ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدان بۆ ئەوەی بە زوویی كاندیدی سەرۆكوەزیران یەكلا بكەنەوە و حكومەتی نوێ پێكبهێنن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    "گەر مالیكی و سودانی سازش نەكەن بۆ یەكتر، كاندیدی جێگرەوە دێتە ئاراوە"

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    چوارچێوەی هەماهەنگی كۆ دەبێتەوە و (سوودانی) و (مالیكی) لە ڕكابەرییدان

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    موسەننا سامەڕائی كاندیدی بەهێزى سوننەکانە بۆ پۆستى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێویستە تا کۆتایی ئەم مانگە سەرۆکى پەرلەمانى عێراق و دوو جێگرەکەى هەڵبژێردرێن

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. ئاماری نوێكردنەوەی كارتی ئەلیكترۆنیی بەشەخۆراك گەیشتووەتە 38 ملیۆن كەس

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. كارتی نیشتیمانی و كارتی زانیاری لە یەک پێناسدا كۆدەكرێنەوە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە عێراق دەستگیرکردنی تۆڕێکی نێودەوڵەتی تایبەت بە بازرگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەر ڕاگەیاندرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    محەمەد حەسان: مانەوە و ڕۆیشتنی یۆنامی لە عێراق لەسەر داوای خودی وڵاتەكە خۆی بووە

سەرەتا