4 کاتژمێر پێش ئێستا 253 جار خوێنراوەتەوە

نەتەوە یەکگرتووەکان: بەھۆی بارانی ئەم دواییە ٥٥ ھەزار خێزان زیانیان بەرکەوتووە

په‌یام

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، بەھۆی ئەو باران بارینە بەخوڕەی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو کەرتی غەززەی گرتبوویەوە، ٥٥ ھەزار خێزانی فەڵەستینی زیانیان بەرکەوتووە.
جێگری گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، فەرحان حەق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەدا کە بەپێی ئەوەی نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ھەماھەنگی کاروباری مرۆیی (OCHA) ڕایگەیاندووە بەھۆی ئەو باران بارینە بەخوڕەی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو کەرتی غەززەی گرتبوویەوە تا ئێستا، ٥٥ ھەزار خێزانی فەڵەستینی زیانیان بەرکەوتووە.
ھەروەھا ڕاشیگەیاند کە زریان و بارانی بەخوڕ، زیانیان بە دەیان شوێنی منداڵان لە غەززە گەیاندووە و بووەتە ھۆی پەکخستنی چالاکیيەکانی پاراستنی منداڵان کە نزیکەی ٣٠ ھەزار منداڵ لە سەرانسەری ناوچەکەدا، زیانیان بەرکەوتووە.
باسی لەوەش کرد کە ھێشتا قه‌واره‌ی زایۆنی بەردەوامە لە دروست کردنی ئاستەنگ لە بەردەم ھەوڵەکانی ڕیکخراوە مرۆییەکان بۆ گەیاندنی یارمەتی مرۆیی بۆ کەرتی غەززە.



لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەتەوە یەکگرتووەکان: بەھۆی بارانی ئەم دواییە ٥٥ ھەزار خێزان زیانیان بەرکەوتووە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    له‌ ساڵی ئاینده‌دا؛ ئه‌مریكا یاسایه‌كی دیكه‌ی تایبه‌ت به‌ سووریا هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    قه‌ته‌ر و ئه‌مریكا له‌باره‌ی قۆناغی دووه‌می ئاگربه‌ست وتووێژیان كرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئاماده‌كاری بۆ هێرش بۆسه‌ر لوبنان ده‌كرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نۆ هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له‌ شاری قودس دروست ده‌كرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    گه‌مارۆ؛ ئاواره‌بوون؛ سه‌رما و باران بارین دۆخه‌كه‌ی قورستر كردووه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بازرگان و كۆمپانیاكانی ئەمریكا چاویان بڕیوەتە قازانجی ئاوەدانكردنەوەی غـ.ەززە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئـ.یسرائیل دەیەوێت 9000 یەكەی جوولەكەنشین لە شاری قودس دروستبكات

سەرەتا