2 کاتژمێر پێش ئێستا
110 جار خوێنراوەتەوە
ئاماده‌كاری بۆ هێرش بۆسه‌ر لوبنان ده‌كرێت
په‌یام
قه‌واره‌ی زایۆنی ئاماده‌كاری بۆ هێرشی دووباره بۆ سه‌ر لوبنان ده‌كات و واده‌كه‌شی دیاری كردووه.
رۆژنامه‌ی یه‌دیعوت ئه‌حرۆنۆتی ئیسرائیلی ئاشكرای كردووه‌ی، قه‌واره‌كه ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر حزبوڵڵا، به‌تایبه‌ت كه كاتی چه‌كداماڵین له‌و حزبه له باشووری ڕووباری لیتانی له كۆتایی ئه‌مساڵدا ته‌واو ده‌بێت.
رۆژنامه‌كه له زاری چه‌ند به‌رپرسێكی زایۆنییه‌وه گواستوویه‌تیه‌وه، كه ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ حزبوڵڵا شتێكی حه‌تمی و بێ گومانه، به‌تایبه‌ت كه ئێستا ئه‌و گرووپه خه‌ریكی خۆ ڕێكخستنه‌وه‌یه و به خێرایی خۆی به‌هێز ده‌كاته‌وه. هه‌روه‌ها به‌رپرسانی حكومه‌تی ته‌لئه‌بیب به ئه‌مریكایان ڕاگه‌یاندووه كه سوپای لوبنان به ئه‌ركی چه‌كداماڵین له حزبوڵڵا هه‌ڵنه‌ستاوه.
ئه‌و میدیا ئیسرائیلیه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، ئه‌مریكا له‌م قۆناغه‌دا پشتیوانیی پرۆسه‌ی به‌رفراوانی سه‌ربازی دژی حزبوڵڵا ناكات و پێی وایه ده‌توانێ ڕێگه له په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه‌كان بگرێت.
پێشتریش ڕۆژنامه‌ی ئیسرائیل هیوم بڵاوی كردبووه‌وه كه به‌رپرسانی ئه‌منی و سه‌ربازیی قه‌واره‌كه ده‌یانه‌وێ له ڕۆژانی داهاتوودا هێرش بكه‌نه سه‌ر لوبنان و به ته‌واوی ژێرخانی سه‌ربازیی حزبوڵڵا له‌ناو ببه‌ن. به‌ڵام تا ئێستاش ئیداره‌ی تره‌مپ هه‌وڵ ده‌دات كێشه‌كه به چاره‌سه‌ری دبلۆماسیدا تێبپه‌ڕێت و له‌گه‌ڵ دووباره هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی جه‌نگدا نییه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە