3 کاتژمێر پێش ئێستا 198 جار خوێنراوەتەوە

بازرگان و كۆمپانیاكانی ئەمریكا چاویان بڕیوەتە قازانجی ئاوەدانكردنەوەی غـ.ەززە

پەیام 

بازرگان و كۆمپانیا ئەمریكییەكان ڕكابەری دەكەن بۆ ئەوەی گرێبەستەكانی ئاوەدانكردنەوەی كەرتی غەززە بەدەست بهێنن.

ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ڕاپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە و تیایدا ئاشكرای كردووە، كۆمپانیا و بازرگانە نزیكەكانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا و كۆمپانیاكانی سەر بە كۆمارییەكان ڕكابەری دەكەن بۆ ئەوەی ئەو گرێبەستانە بەدەست بهێنن كە تایبەتە بە هاوكارییە مرۆییەكان و دابینكردنی خزمەتگوزارییەكان بۆ دووبارە ئاوەدانكردنەوەی كەرتی غەززە.
بەپێی ڕاپۆرتەكە، پلانی ئاوەدانكردنەوەی غەززە پێویستی بە بەڵێندەرێكە كە ڕۆژانە 600 بارهەڵگری پێداویستی و یارمەتیی مرۆیی و كەلوپەلی بازرگانی بۆ كەرتی غەززە دابین بكات، پێشنیازیش كراوە باجی سەر هەر بارهەڵگرێكی یارمەتی، دوو هەزار دۆلار بێت و باجی هەر بارهەڵگرێكی بازرگانی 12 هەزار دۆلاربێت.
بەپێی بەڵگەنامەكان، ئەو كەسەی دەبێتە بەڵێندەری سەرەكی دەتوانێت داهاتی زۆر لە ڕێكخراوە مرۆییەكان و بازرگانەكان بەدەست بهێنێت بۆ ئەو كاڵا و شمەكانەی كە دەگەنە ناو كەرتی غەززەوە، بەجۆرێك داهاتی ساڵانە تەنیا لەڕێی باج و كرێی بارهەڵگرەكانەوە دەگاتە ملیارێك و 700 ملیۆن دۆلار.

هەر لە راپۆرتەكەی رۆژنامەی گاردیاندا هاتووە، بەهۆی ئەوەی سێ لەسەر چواری باڵەخانەكانی غەززە وێران كراون یان زیانیان بەركەوتووە، مەزەندە دەكرێت ئاوەدانكردنەوەی غەززە پێویستی بە 70 ملیار دۆلار بێت، ئەمەش دەرفەتێكی قازانج بەخشە بۆ كۆمپانیا و وەبەرهێنە ئەمریكییەكان لەبواری بازرگانی و گواستنەوە و پێداویستی، لەوچوارچێوەیەشدا ڕكابەریی توندی لەسەر دەكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    بازرگان و كۆمپانیاكانی ئەمریكا چاویان بڕیوەتە قازانجی ئاوەدانكردنەوەی غـ.ەززە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئـ.یسرائیل دەیەوێت 9000 یەكەی جوولەكەنشین لە شاری قودس دروستبكات

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئـیسرائیل ڕێگری لە دەستپێكردنی قۆناغی دووەمی ڕێككەوتنی غـەززە دەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هێزی سەقامگیری نێودەوڵەتی لە مانگی داهاتووەوە لە كەرتی غـ.ەززە جێگیر دەكرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    توركیا: جموجۆڵەكانی ئیسرائیل لە سووریا و تێكەڵنەبونی هەسەدە و سوپا، پەیوەندییان پێكەوە هەیە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا داوای لە ئیسرائیل كردووە غەززە لە وێرانكارییەكان پاك بكاتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    غـ.ەززە.. حەوت فەڵەستینی بەهۆی ڕووخانی بیناكانەوە گیانیانلەدەستدا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئەردۆغان: بۆ هەتاهەتایە پرسی تیرۆر چارەسەر دەكەین، كە تێچووەكەی گەیشتووەتە دوو تریلیۆن دۆلار

سەرەتا