3 کاتژمێر پێش ئێستا 145 جار خوێنراوەتەوە

ئـ.یسرائیل دەیەوێت 9000 یەكەی جوولەكەنشین لە شاری قودس دروستبكات

پەیام 

قەوارەی زایۆنی پلانی هەیە نۆ هەزار یەكەی جوولەكەنشین لە شاری قودسی پیرۆز دروست بكات.

پارێزگاكە لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە: "دەسەڵاتدارانی داگیركەر، پلانێكی مەترسیداریان داناوە، بۆ ئەوەی هەزار یەكەی جوولەكەنشین لەسەر خاكی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی قودس و ناوچەكانی دەوروبەری باكووری شاری قودس دروست بكەن".

باسی لەوەش كردووە، كە پلانەكەی قەوارەی زایۆنی، پلانیكی مەترسیدارە و دەبێتە مایەی گۆڕینی دیموگرافیای نێوان قودس و ڕامەڵڵا لە كەناری ڕۆژئاوا.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، بەم دواییانە وەزارەتی دارایی قەوارەی زایۆنی داوای لە لیژنەی دارایی  لە پەرلەمانی ئیسرائیلی (كنێست) كردبوو، كە خەرجكردنی 16 ملیۆن شێكێل (كە دەكاتە پێنج ملیۆن دۆلار) پەسەند بكات، ئەوەش بە بیانوی پاككردنەوەی زەوییە پیسەكانی باكووری شاری قودس، بەڵام لە ڕاستییدا، وەزارەتی دارایی قەوارەكە هەوڵدەدات لە رێگای خەرجكردنی ئەو پارەیەوە، پڕۆژەی دروستكردنی یەكەی جوولەكەنشینەكان لە باكووری شاری قودس و ناوچەكانی دەوروبەری جێبەجێ بكات.

ئەوەش خراوەتەڕوو: دروستكردنی كۆمەڵگەی جوولەكەنشینی دیكە  دەبێتە مایەی جیاكردنەوەی ناوچەكانی باكووری شاری قودس لە ناوچەكانی دیكەی فەڵەستین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بازرگان و كۆمپانیاكانی ئەمریكا چاویان بڕیوەتە قازانجی ئاوەدانكردنەوەی غـ.ەززە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئـ.یسرائیل دەیەوێت 9000 یەكەی جوولەكەنشین لە شاری قودس دروستبكات

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئـیسرائیل ڕێگری لە دەستپێكردنی قۆناغی دووەمی ڕێككەوتنی غـەززە دەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هێزی سەقامگیری نێودەوڵەتی لە مانگی داهاتووەوە لە كەرتی غـ.ەززە جێگیر دەكرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    توركیا: جموجۆڵەكانی ئیسرائیل لە سووریا و تێكەڵنەبونی هەسەدە و سوپا، پەیوەندییان پێكەوە هەیە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا داوای لە ئیسرائیل كردووە غەززە لە وێرانكارییەكان پاك بكاتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    غـ.ەززە.. حەوت فەڵەستینی بەهۆی ڕووخانی بیناكانەوە گیانیانلەدەستدا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئەردۆغان: بۆ هەتاهەتایە پرسی تیرۆر چارەسەر دەكەین، كە تێچووەكەی گەیشتووەتە دوو تریلیۆن دۆلار

سەرەتا