2 کاتژمێر پێش ئێستا
99 جار خوێنراوەتەوە
دادگای تاوانى نێودەوڵەتی: سزادانی دوو دادوەرمان لەلایەن ئەمریكاوە دەستدرێژییە
پەیام
دادگای تاوانی نێودەوڵەتی سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر دوو دادوەری باڵای ڕەت دەكاتەوە و دەڵێت: دەستدرێژیی ئاشكرایە بۆ سەر سەربەخۆیی دادوەری.
دوای ئەوەی ئەمریكا سزای خستە سەر دوو دادوەری دادگای تاوانی نێودەوڵەتی، دادگاكە ڕایگەیاندووە: ڕێكاری لەم جۆرە دادگا و دادوەران و داواكارانی گشتی بەئامانج دەگرێت كە لەلایەن وڵاتانەوە بۆ سەروەریی یاسا هەڵبژێردراون، هەركاتیش لایەنی دادوەری بەهۆی جێبەجێكردنی یاساوە كەوتە بەر هەڕەشە، ئەو كاتە سیستمی یاسای نێودەوڵەتی لەبەردەم مەترسیدایە.
لای خۆیەوە سكرتێریی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لەڕێی وتەبێژەكەیەوە دوودڵی و نیگەرانیی قووڵی خۆی لەبارەی سزادانی ئەو دوو دادوەرە لەلایەن ئەمریكاوە دەربڕی.
لەبەرانبەردا دانی دانوون، نوێنەری قەوارەی زایۆنی لە نەتەوە یەكگرتووەكان پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا و ماركۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كرد بۆ سزادانی ئەو دوو دادوەرە و ڕایگەیاند: ئەو دادوەرە دادگایان بە سیاسیی كردبووو گۆشەگیریان خستبووە سەر ئیسڕأئیل و هێڵی سووریان بەزاندبوو.
ئەو دوو دادوەرە كە خەڵكی مەنگۆلیا و جۆرجیان، هۆكاری سەرەكی بوون لەوەی كە قەوارەی زایۆنی بە تاوانباری جەنگ لە كەرتی غەززە بناسێنن، هەروەها بەشێكی گرنگ بوون لە بڕیاری دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بۆ بڕیاری دەستگیركردنی سەرۆكوەزیران و وەزیری بەرگریی قەوارەی زایۆنی بەهۆی ئەنجامدانی كۆمەڵكوژی و تاوانی جەنگ لە غەززە. ئەمەش سەرانی قەوارەكەو ئەمریكای تووڕە كردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە