19/12/2025 474 جار خوێنراوەتەوە

د.بەرهەم ساڵح بە فەرمی پۆستێکى باڵاى لە نەتەوە یەكگرتووەكان وەرگرت

پەیام 

د.بەرهەم ساڵح بە فەرمی پۆستی كۆمیسیاری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكانی بۆ كاروباری پەنابەران وەرگرت و لە یەكەم پەیامیشیدا دەڵێت: خۆم پەنابەر بووم و باش دەزانم كە چۆن پارێزگاری و هاوكاری دەتوانێت ڕێڕەوی ژیان بگۆڕێت.

ڕۆژی پێنجشەممە ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕەزامەندی لەسەر د. بەرهەم ساڵح سەرۆكی پێشووتری عێراق وەك كۆمسیاری باڵای داهاتووی دەزگای پەنابەرانی نەتەوە یەكگرتووەكان (یو ئێن ئێچ سی ئاڕ)وەك شوێنگرەوەی فیلیپۆ گراندیی ئیتاڵیی دەربڕی كە دوای 10 ساڵ لە ئەركەكەی بۆ دوو خولی لەسەر یەك بەردەوام بوو.
لەو چوارچێوەیدا د. بەرهەم پەیامێكی بڵاو كردووەتەوە ئاماژەی بەوە كردووە، كە خۆی ڕۆژگارێك پەنابەر بووە و باش دەزانێت كە چۆن پارێزگاری و هاوكاری دەتوانێت ڕێڕوەی ژیان بگۆڕێت. 

ئەو دەڵێت لە سەردەمێكدا كە ژمارەی ئاوارە بێئەندازەیە، فشارێكی زۆر لەسەر سەرچاوەكانی هاوكاری مرۆیی هەیە، جێبەجێكردنی ئەركەكانی UNHCR پێویستی بە دوپاتكردنەوەی كاریگەری، كراوەیی و كارایی دەبێت. بەردەوام دەبێت لەسەر ئەو چاكسازییە گرنگانەی لە ساڵانی ڕابردوودا دەستیان پێكردووە.

د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح لە هەشتی ئابی 1960 لە سلێمانی لەدایك بووە پێشتر چەندین پۆستی باڵای وەك سەرۆككۆماری عێراق و سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و جێگری سەرۆكوەزیرانی عێراق لەئەستۆ بووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: ڕێككەوتنەكە لەگەڵ ئێران تا کۆتایی ئەم هەفتەیە واژوو دەكرێت

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ بۆ 39یەمینجار ڕێككەوتنی ڕاگەیاند و تائێستاش بە فەرمی هیچ نەکراوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سزای 30 ساڵ زیندانی بۆ سەرۆکی پێشووی کۆریای باشوور دەركرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پاكستان: شه‌وی ڕابردوو سه‌ره‌ڕای هێرشه‌كان؛ دانوستانه‌كان به‌رده‌وامبوون

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا: به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران زیانی زۆری به‌ركه‌وتووه‌ و قورسه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ دۆخی پێشووی

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانی: جه‌نگی ئێران ملیۆنان كه‌س له‌ جیهاندا ڕووبه‌ڕووی برسێتییه‌كی كاره‌ساتبار ده‌كاته‌وه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: تا سێ ڕۆژی داهاتوو ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران ڕاده‌گه‌یه‌نرێت

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: لەگەڵ ئێران نزیكین لە ڕێككەوتن بەڵام پارە بلۆكراوەكانیان ئازاد ناكەم

سەرەتا