2 کاتژمێر پێش ئێستا 62 جار خوێنراوەتەوە

وڵاتانی نێوەندگیر لەبارەی قۆناغی دووەمی ئاگربەستى غـ.ەززەوە لە ئەمریكا كۆدەبنەوە

پەیام 

ئەمڕۆ كۆبوونەوەی وڵاتانی نێوەندگیر لەبارەی قۆناغی داهاتاوی ئاگربەستی غەززەوە،  لە ئەمریكا بەڕێوە دەچێت.

پێگەی ئەكسیۆس لە زاری بەرپرسانی كۆشكی سپییەوە بڵاوی كردووەتەوە، كە ئەمڕۆ هەینی ستیڤ ویتكۆف نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە میامی چاوی بە هەریەك لە محەمەد بن عەبدوڕەحمان ئالسانی سەرۆكوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر و هاكان فیدان و بەدر عەبدولعاسی وەزیرانی دەرەوەی توركیا و میسڕ دەكەوێت و تاوتوێی قۆناغی دووەمی ڕێككەوتننامەی ئاگربەستی جەنگی سەر كەرتی غەززە دەكەن.

ئەو بەرپرسانە ئاماژەیان بەوە كردووە، كە ئەگەری دەستبەردابوونی دۆناڵد ترەمپ لە دۆسیەی كەرتی غەززە لاوازە و دەیەوێـ ئارامی بۆ كەرتەكە بگەڕێتەوە، بەڵام ئەگەر دەستی لێ بكێشێتەوە ئەگەری هەیە قەوارەكە ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانی دەستپێبكاتەوە.

ڕۆژی ڕابردوویش دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوە كردبوو، كە ئەگەری هەیە نەتەنیاهوو پشووەكانی سەری ساڵدا سەردانی فلۆریدا بكات و لەوێ بە ئەگەرێكی زۆرەوە چاویان بە یەك دەكەوێت و باسی قۆماغی دووەمی ئاگربەستەكە دەكەن.

هەر لەو چوارچێوەیەدا دەستەی پەخشی زایۆنیش لە زاری بەرپرسانی قەوارەكەوە بڵاوی كردەوە، كە بنیامین نەتەنیاهوو سەرۆكوەزیران ئەمڕۆ كۆبوونەوەی ڕاوێژكاری لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنیدا بۆ هەمان مەبەست و تاوتوێی سیناریۆكانی قۆناغی دووەمی ئاگربەست ئەنجام دەدات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    وڵاتانی نێوەندگیر لەبارەی قۆناغی دووەمی ئاگربەستى غـ.ەززەوە لە ئەمریكا كۆدەبنەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە ماوەی 11 ساڵدا نزیكەی 80 هەزار كەس لە ڕێگەی كۆچدا گیانیانلەدەستداوە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ سزاكانی یاسای قەیسەری لەسەر سووریا هەڵگرت

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    بە تۆمەتی گواستنەوەی نەوتی ئێران، ئەمریكا ژمارەیەك كەشتیی بازرگانی سزا دا

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    د.بەرهەم ساڵح بە فەرمی پۆستێکى باڵاى لە نەتەوە یەكگرتووەكان وەرگرت

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    دادگای تاوانى نێودەوڵەتی: سزادانی دوو دادوەرمان لەلایەن ئەمریكاوە دەستدرێژییە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا بودجه‌ بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش بۆ ئۆكرانیا دابین ده‌كات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: ده‌بێت فه‌نزوێلا نه‌وت، خاك و سامانه‌ دزراوه‌كانمان بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه‌

سەرەتا