2 کاتژمێر پێش ئێستا 58 جار خوێنراوەتەوە

بە تۆمەتی گواستنەوەی نەوتی ئێران، ئەمریكا ژمارەیەك كەشتیی بازرگانی سزا دا

پەیام 

ئەمریكا زنجیرەیەك سزای نوێ دەخاتە سەر ژمارەیەك كەشتیی نزیك لە ئێران بە كەشتیگەلی سێبەر ناویان دەهێنێت.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ڕایگەیاندووە 29 كەشتیی نەوتهەڵگر و بارهەڵگرى ئەو كۆمپانیایانەی كە بەڕێوەیان بردوون خراونەتە ڕیزی سزاكانی ئەمریكاوە، بەهۆی ئەوەی كە تێوەگلاون لە گواستنەوەی سەدان ملیۆن دۆلار لە هەناردەی نەوتی ئێرانی بۆ بازاڕەكانی ئاسیا لە ڕێگەی فێڵكردن و شاردنەوەی ناسنامەی بەرهەمەكانەوە.

هاوكات بریكاری وەزیری گەنجینەی ئەمریكا بۆ كاروباری تیرۆر و هەواڵگریی دارایی ڕایگەیاندووە، واشنتۆن بەردەوامە لە سیاسەتی ئەوپەڕی فشار بۆ سەر ئێران بۆ ئەوەی تاران نەتوانێت سەرچاوەی دارایی دەستبكەوێت تا بەرنامەی سەربازیی و مووشەكیی خۆی بەرەو پێش ببات.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ئەو كەشتیانەی كە سزای داون بە "كەشتیگەلی سێبەر" ناوی بردوون، كە ئێران بۆ فرۆشتنی نەوت و بەرهەمەكانی بەكاری هێناون. هەروەها چەند كۆمپانیایەكی گوێزەرەوە و بازرگانێكی میسڕی نیشتەجێی ئیماراتیش لە ڕیزی نوێی سزاكاندان.

وەزارەتەكەی واشنتۆن ڕاشیگەیاندووە: هەر كۆمپانیا و لایەنێكیش بازرگانی لەگەڵ ئەم سزادراوانە بكات یان هاوكارییان بكات ئەوا ئەوانیش سزا دەدرێن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 28 خولەک پێش ئێستا

    وڵاتانی نێوەندگیر لەبارەی قۆناغی دووەمی ئاگربەستى غـ.ەززەوە لە ئەمریكا كۆدەبنەوە

  • 31 خولەک پێش ئێستا

    لە ماوەی 11 ساڵدا نزیكەی 80 هەزار كەس لە ڕێگەی كۆچدا گیانیانلەدەستداوە

  • 34 خولەک پێش ئێستا

    ترەمپ سزاكانی یاسای قەیسەری لەسەر سووریا هەڵگرت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بە تۆمەتی گواستنەوەی نەوتی ئێران، ئەمریكا ژمارەیەك كەشتیی بازرگانی سزا دا

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    د.بەرهەم ساڵح بە فەرمی پۆستێکى باڵاى لە نەتەوە یەكگرتووەكان وەرگرت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    دادگای تاوانى نێودەوڵەتی: سزادانی دوو دادوەرمان لەلایەن ئەمریكاوە دەستدرێژییە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا بودجه‌ بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش بۆ ئۆكرانیا دابین ده‌كات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: ده‌بێت فه‌نزوێلا نه‌وت، خاك و سامانه‌ دزراوه‌كانمان بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه‌

سەرەتا