2 کاتژمێر پێش ئێستا
48 جار خوێنراوەتەوە
دواى بوون بە ئەندام، بەخشین لەمەودوا لە پاڵ سەدان ڕێكخراوی نێودەوڵەتی كار دەكات
پەیام
لە هەنگاوێكی نوێدا بۆ فراوانكردنی كارە مرۆییەكانی، دەزگای خێرخوازیی بەخشین بە فەرمی بوو بە ئەندام لە یەكێتیی ڕێكخراوە مەدەنییەكانی جیهانی ئیسلامی.
ئەم دەزگایە كە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراق چالاكە، لەمەودوا لە پاڵ گرنگترین ڕێكخراوە خێرخوازییەكانی توركیا و زیاتر لە 500 ڕێكخراوی نێودەوڵەتی دیكەدا لەژێر چەتری ئەم یەكێتییە كار دەكات.
د. محەممەد لەتیف كارگێڕیی دەزگای خێرخوازیی بەخشین ڕایگەیاند: ئەم هەنگاوە دەستكەوتێكی گرنگە بۆ هەرێمی كوردستان، چونكە جگە لەوەی ئاستی كارە ڕێكخراوەییەكانیان فراوانتر دەكات، هاوكات دەبێتە هۆی ئەوەی لە كاتی ڕوودانی هەر كارەسات و لێقەومانێكدا بە هەماهەنگی لەگەڵ ناوەندە جیهانییەكان زووتر و خێراتر هاوكارییەكان بگەیەننە ناوچەكە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە