2 کاتژمێر پێش ئێستا
30 جار خوێنراوەتەوە
لەسەر ڕووداوی تەقەكردنەكەی گەرمیان پێنج كەس دەستگیركراون، بەڵام تۆمەتباری سەرەكی نیین
پەیام
پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند: چەند كەسێك لە ڕووداوەكەی دوێنێدا دەستگیر كراون، بەڵام تۆمەتباری سەرەكیی نین.
دوای نیوەڕۆی دوێنێ لە ڕووداوێكی تەقەكردن لەسەر كێشەی زەوی و زار لە گوندی خاڵەبەگ لە سنوری ئیدارەی گەرمیان چوار كەس كوژران و حەوتی دیكەش برینداربوون.
لەوبارەوە پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند شەڕ لە نێوان دوو لایەن روویداوە كە خزمی یەكترن و پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە