3 کاتژمێر پێش ئێستا 209 جار خوێنراوەتەوە

بەهۆی نەبوونی كارەباوە لە سنووری بادینان خۆپیشاندان بەڕێوە چوو

پەیام

بەهۆی كێشەی كارەباوە، لە ناوچەیەكی سنووری بادینان خۆپیشاندان بەڕێوە چوو و ڕێگایەكی سەرەكی داخرا.

شەوی ڕابردوو لە کۆمەڵگەی قەدش-ی سنووری ئامێدی لە پارێزگای دهۆك، هاووڵاتیان دژی كەمیی كاتەكانی پێدانی كارەبا ڕژانە سەر شەقام و ناڕەزاییان دەربڕی.
لە خۆپیشاندانەكەدا هاووڵاتیان بە سووتاندنی تایە  ناڕەزاییان نیشاندا و ڕیگەی سەرەكی نێوان ئامێدی دهۆكیان بە ڕووی ئۆتۆمبێلەكاندا داخست و  هاتوچۆیان پەكخست.

خۆپیشاندەران دەڵێن بڕی پێویستی كارەبایان بۆ دابین نەكراوە، داوای چارەسەركردنی كێشەكانیان دەكەن و هۆشداری لە بەردەوامی فشارەكانیان گەیشتنیان بە ئەنجام دەدەن.

قەدش كۆمەڵگەیەكە لە نێوان قەزای ئامێدی و پارێزگای دهۆك هەڵكەوتووە، كەوتووەتە سەر ڕێگەی سەرەكی نێوان دهۆك و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەشێك لە ناوچەكانی بادینان، لە ڕابردوویشدا چەندین جار بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزارییەكانەوە ناڕەزاییان دەربڕیوە و لەلایەن بەرپرسانەوە بەڵێنی چارەسەرییان پێ دراوە، بەڵام وەك خۆیان دەڵێن: بەڵێنەكان نەبراونەتە سەر و جێبەجێ نەكراون.


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی نەبوونی كارەباوە لە سنووری بادینان خۆپیشاندان بەڕێوە چوو

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    گەرمیان.. شەڕ لەسەر زەویوزار لەنێوان دوو بنەماڵەدا 11 كوژراو و برینداری لێ كەوتەوە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەفسەرێکى پۆلیسى کەرکووک کوژرا و دواتر بکوژەکەى دەستگیرکرا

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزارەتى خوێندنی باڵا: دابەشكردنی دەرماڵەی قوتابییان بە تەواوی ڕاگیراوە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەزگای بەخشین دەیان تەنكەر ئاوی خواردنەوەى لە چەمچەماڵ دابەشکرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    زیانێكی گەورە بە كەرتی ژینگە و ڕووبەری سەوزایی چەمچەماڵ گەیشتووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وەزیری پەروەردە: هاوكاری و كەلوپەلی خوێندنمان گەیاندە پەروەردەی چەمچەماڵ

سەرەتا