2 کاتژمێر پێش ئێستا
64 جار خوێنراوەتەوە
هیندستان.. حەوت فیل بەهۆی خۆپێداكێشانی شەمەندەفەرێكەوە، مرداربوونەوە
پەیام
لە ویلایەتێكی هیندستاندا كە ڕووداوی خۆكێشانی شەمەندەفەر بە فیلدا بڵاوە و ساڵانە چەندبارە دەبێتەوە، حەوت فیل بەهۆی خۆپێداكێشانی شەمەندەفەرێكی نەفەرهەڵگرەوە، مردار بوونەوە.
دەسەڵاتدارانی ناوخۆی لە ویلایەتی ئاسام لە باكووری ڕۆژهەڵاتی هند ڕایانگەیاند: دوای ئەوەی شەمەندەفەرێكی نەفەرهەڵگر خۆی پێداكێشاون، حەوت فیل مردار بوونەتەوە.
بەرپرسانی ویلایەتەكە جەختیان كردەوە "حكومەت بەدوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی باشتر بۆ دووبارەنەبوونەوەی ئەو كارەساتانە دەگەڕێت، لەنێویشیاندا چاككردنی سیستمی ئاگاداركردنەوەی پێشوەختە، كەمكردنەوەی خێرایی شەمەندەفەرەكان لەو ڕاڕەوانەی بە شوێنی پەڕینەوەی فیلەكان ناسراوە، هەروەها پتەوكردنی پارێزگاری لە ژیانی كێوی".
ویلایەتی ئاسامی هیندستان بە یەكێك لەو ویلایەتانە دادەنرێت كە ساڵانە زۆرترین ڕێژەی ڕووداوی خۆكێشان بە فیلی تێدا تۆمار كراوە و دەگمەن نییە، لە كاتێكدا ئەو ویلایەتە نیشتمانی زیاتر لە حەوت هەزار فیلی ئاسیایی كێوییە كە زۆرترین ڕێژەی كۆمەڵە فیلەكانە لە هیندستاندا.
بەپێی ئامارەكان لە ساڵی 2020یشەوە، نزیكەی 12 فیل بەهۆی خۆكێشانی شەمەندەفەری خێرا پێیان لە سەرانسەری ویلایەتەكە مردار بوونەتەوە، بەپێی داتاكانی حكومەتی هیندیش ساڵانە تێكڕای گشتی 20 فیل بەهۆی ڕووداوەكانی شەمەندەفەرەوە مرداردەبنەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە