2 کاتژمێر پێش ئێستا
92 جار خوێنراوەتەوە
ئێران لە چەند شارێک تاقیکردنەوەی مووشەکی ئەنجام دا
سوپای پاسدارانی ئێران، لە چەند شارێکی وڵاتەکەی تاقیکردنەوەی مووشەکی ئەنجام دا.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی فارس، گرتەی ڤیدیۆیی تاقیکردنەوە مووشەکییەکان کە لە چەندین خاڵی جیاوازی وڵاتەکە ئەنجامدراون، تۆمارکراون.
ئاماژە بەوە کراوە کە تاقیکردنەوە مووشەکییەکان لە شارەکانی تاران، مەشهەد، ئەسفەهان، خوڕەمئاوا و مەهاباد ئەنجامدراون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە